نوێترین زانیاری له‌سه‌ر هه‌رزانبوونی نرخی به‌نزین
وێستگه نیوز ـ
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی نه‌وت و وزه‌و سامانه سروشتییه‌كان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌غدا سووته‌مه‌نی و به‌نزین بۆ هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه بكات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌ردانی كۆمپانیای دابه‌شكردنی سووته‌مه‌نی عیراق ده‌كاته‌وه.
د. غالب محه‌مه‌د، ئه‌ندامی لیژنه‌ی نه‌وت و وزه‌و سامانه سروشتییه‌كان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو سەردانی کۆمپانیای دابەشکردنی سوتەمەنی عیراقی كرد و لەگەڵ کازم موسیر، بەڕێوه‌بەری کۆمپانیاکە کۆبوونەوەیەکی چەند کاتژمێرییان ئەنجامدا، تیایدا دوو خاڵی گرنگی خستەڕوو و گفتوگۆیان لەسەرکرد.
وتیشی: "هەردوو خاڵەکە بۆ بەرژەوەندی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانه‌و داوام لێ‌كرد لەسەر یەکێکیان رازی ببێت، ئه‌وانیش داوامکرد بەنزینی هەموو هەرێمی کوردستان دابینبکرێت کە پێویستی به نزیکەی (5 - 6 ملیۆن) لیترە، بە نرخی (500 بۆ 550) دینار".
غالب محه‌مه‌د، ئه‌وه‌شی باسكرد: "هه‌فته‌ی داهاتوو بۆ جارێكی دیكه‌ش له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت گفتوگۆ ده‌كه‌ینه‌وه تا ده‌گه‌ینه ئه‌نجامێكی باش بۆ هاوڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان سوودی هه‌بێت".
هاوكات ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 16ی نیسانی 2019، هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی رایگه‌یاندبوو، له هه‌وڵی دامه‌زراندنی 10 بۆ 15 به‌نزینخانه‌ی حكومین كه به‌نزینیان له عیراقه‌وه بۆ دێت به نرخی پاڵپشتی كرا‌و، به‌نزینخانه‌كانیش سه‌ر به پارێزگای سلێمانی و شاره‌وانی ده‌بن.
ئه‌وه‌شی وتبوو، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كاربه‌ستانی عیراق به‌ڵێنیانداوه كه ئه‌گه‌ر ئه‌و یه‌نزینخانانه بكه‌ونه‌كار ئه‌وانیش به‌نزینیان بۆ ده‌نێرن.
هــ. ر
PM:11:13:17/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 6344
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت