كه‌مال محه‌مه‌د له كه‌ركوك كۆنسرێت ده‌كات
كه‌مال محه‌مه‌د
وێستگه نیوز ـ
سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه 18ی نیسانی 2019، هونه‌رمه‌ندی ناسراوی كورد كه‌مال محه‌مه‌د، له شاری كه‌ركوك كۆنسرێتێكی گۆرانی ساز ده‌كات.
له لێدوانێكدا بۆ وێستگه نیوز، هونه‌رمه‌ند كه‌مال محه‌مه‌د به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه 18ی نیسانی 2019، له هۆڵی رۆشنبیری كه‌ركوك كۆنسرێتێكی گۆرانی ساز ده‌كه‌ن.
وتیشی: "كۆنسرێته‌كه له كاتژمێر چوار ده‌ستپێده‌كات و هیوادارم بتوانین كارێكی باش بكه‌ین و جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی جه‌ماوه‌ره‌كه‌مان بین".
پێشتریش كه‌مال محه‌مه‌د، له هۆڵی سپی له شاری سلێمانی كۆنسرێتێكی گۆرانی ساز كرد، كه سێ هه‌زار کەس لە عاشقانی ئەو هونەرمەندە به‌شداریان تیادا كرد.
هــ. ر
PM:08:54:17/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 2840
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت