په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌ی روناككردنه‌وه‌ی شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كانی سلێمانی به لید راگه‌یەندرا
وێستگه نیوز –
پارێزگاری سلێمانی په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌ی روناككردنه‌وه‌ی شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كانی شاری له‌ڕێی گلۆپی لیده‌وه راگه‌یاند و ئاشكرایكرد كه تێچووی پرۆژه‌كه نزیکەی دووملیار دۆلاره و له‌لایه‌ن یه‌كێتی ئه‌وروپاوه بودجه‌كه‌ی دابین ده‌كرێت.
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 17ی نیسان له هه‌ولێر به‌شداریی به‌رنامه‌ی كۆمه‌كی یه‌كێتیی ئه‌وروپا بۆ بره‌ودان به چاكبونه‌وه‌و سه‌قامگیریی له عیراقدا، له ڕێی به‌ره‌وپێشبردنی ناوخۆییه‌وه كرد.
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: "دوای ئه‌وه‌ی له مانگی شوباتی 2018دا، له‌گه‌ڵ پارێزگاكانی هه‌ولێرو دهۆكدا، پارێزگای سلێمانیمان كرد به ئه‌ندام له په‌یمانی ئه‌وروپا بۆ كه‌شوهه‌وا و چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كمان پێشكه‌ش به یه‌كێتیی ئه‌وروپا و ڕێكخراوی UNDP كرد له برۆكسێل، ئه‌مڕۆ پڕۆژه‌ی رووناككردنه‌وه‌ی شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كانی شاری سلێمانی له‌ڕێی گلۆپی لیده‌وه به قه‌باره‌ی 10000 گلۆپ و به تێچوی نزیكه‌ی دوو ملیۆن دۆلار، له لایه‌ن یه‌كێتیی ئه‌وروپاو رێكخراوی UNDP و ڕێكخراوی UNHABITATه‌وه په‌سه‌ند كرا‌و".
پارێزگاری سلێمانی ده‌ڵێت: "هه‌ر ئه‌مڕۆ په‌سه‌ندكردن و جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه له نێوان یه‌كێتیی ئه‌وروپا و پارێزگاری سلێمانیدا ئیمزاكرا".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "ئه‌م پڕۆژه‌یه روبه‌ری روناكیی له شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كاندا زیادده‌كات و خۆی له‌گه‌ڵ كه‌شوهه‌وا و روناكیی و تاركیدا ده‌گونجێنێت، ساڵانه نزیكه‌ی 1.842.427 یه‌ك ملیۆن و هه‌ش سه‌دو چل و دوو هه‌زارو چوار سه‌دو بیست و حه‌وت دۆلار بۆ حكومه‌ت ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، بڕی كاره‌بای به‌كارهاتوو بۆ كارپێكردنی ئه‌م 10000 بلاجكتۆره له 30000 ئه‌مپێره‌وه بۆ 9000 ئه‌مپێر كه‌مده‌كاته‌وه، 10000 كه‌ره‌سته‌ی یه‌ده‌ك ده‌خاته به‌رده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رێتیی گشتیی كاره‌با تا له ڕوناككردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كانی تری شار‌و قه‌زاو ناحیه‌كاندا به‌كاربهێنرێته‌وه كه كۆی بڕی سودلێوه‌رگیراو جگه له‌و بڕانه‌ی باسكران نزیكه‌ی 400000 چوارسه‌د هه‌زار دۆلاره، لۆدێكی زۆر له‌سه‌ر كاره‌بای نیشتمانیی كه‌مده‌كاته‌وه، ده‌رفه‌تی كاركردن ده‌ڕه‌خسێنێت و ڕۆڵی له بوژاندنه‌وه‌ی بازاڕدا ده‌بێت و ڕوداوی هاتوچۆ كه‌مده‌كاته‌وه، سلێمانی ده‌خاته سه‌رنه‌خشه‌ی نوێی وزه نوێكان و دۆستی ژینگه".
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "بنه‌مای لامه‌ركه‌زیی له به‌ڕێوه‌بردنی پارێزگاكاندا ده‌چه‌سپێنێت كه یه‌كێكه له ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا".
هه‌ر له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا پارێزگای سلێمانی خه‌ڵاتی پێزانینی پێشكه‌ش به خاتوو ئیزابیلا ئۆریبی به‌رپرسی هه‌رێمی كوردستانی رێكخراوی UNDP كرد كه رۆڵێكی دیاری له چه‌سپاندنی پڕۆژه‌كانی هه‌موو پارێزگا دیاریكراوه‌كانی عیراق و به تایبه‌تیی هه‌رێمی كوردستاندا هه‌بوو".
پارێزگاری سلێمانی راشیگه‌یاند كه "ئومێدده‌كرێت چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی تریش تایبه‌ت به پارێزگای سلێمانی له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی كۆمه‌كی یه‌كێتیی ئه‌وروپادا له ساڵانی ئاینده‌دا په‌سه‌ندبكرێن كه به‌كۆی پڕۆژه‌كانی عیراق بڕی 47.5 ملیۆن یۆرۆ بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ ته‌رخانكراوه".
PM:08:05:17/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 15148
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت