زانیاری ده‌رباره‌ی ئه‌و گرتووخانه‌یه‌ی عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیری تێدا زیندانیكراوه
وێستگه نیوز –
پاش تێپه‌ڕبوونی چه‌ند رۆژێك به‌سه‌ر له‌سه‌ركارلابردنی، عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیر سه‌رۆكی پێشووی سودان، گوازرایه‌وه ئه‌و گرتووخانه‌یه‌ی له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتیدا نه‌یاره سیاسییه‌كانی تێدا زیندانی ده‌كرد.
ئێواره‌ی سێشه‌ممه له گه‌رمه‌ی به‌رده‌وامی ناڕه‌زایی خۆپیشانده‌ران، خێزانی عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیر سه‌رۆكی له‌سه‌ركارلابراوی سودان هه‌واڵی گواستنه‌وه‌ی ناوبراوی بۆ گرتووخانه‌ی كوپه‌ر له خه‌رتوومی پایته‌خت پشتڕاستكرده‌وه.
گرتووخانه‌ی كوپه‌ر "cooper" ده‌كه‌وێته شاری خه‌رتوومی پایته‌خت و له 14 به‌ش پێكدێت وه‌ك به‌شی ئه‌و كه‌سانه‌ی سزای له‌سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه، به‌شی ئه‌و كه‌سانه‌ی دۆسێی پێشتریان هه‌یه، به‌شی ئه‌و كه‌سانه‌ی سزای زیندانیكردنی ماوه‌ی درێژ و كورت دراون، به‌شێكیشی تایبه‌ت به زیندانییه سیاسییه‌كان.
گرتوخانه‌كه له سه‌رده‌می فه‌رمانڕه‌وایی به‌ریتانیا له سودان له ساڵی 1903 ده‌ست به دروستكردنی كراوه له‌سه‌ر رووبه‌ری پێنج هه‌زار مه‌تر دوجا له‌گه‌ڕه‌كی كوپه‌ر كه ناوه‌كه‌ی له گرتووخانه‌كه‌وه وه‌رگیراوه.
گرتووخانه‌كه به‌ناوی ئه‌فسه‌رێكی به‌ریتانییه‌وه كه ناوی "كوپه‌ر" بووه ناونراوه و له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م سه‌رپه‌رشتی دروستكردنی كردووه.
به‌گوێره‌ی گێڕانه‌وه‌كان یه‌كه‌م كه‌س كه فه‌رمانی دروستكردنی گرتووخانه‌كه‌ی ده‌ركردووه جه‌نه‌ڕاڵێكی به‌ریتانی به‌ناوی "كچنه‌ر" بووه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن شاژنی به‌ریتانیاوه بانگهێشتی له‌نده‌ن كرایه‌وه، نه‌یتوانی ئاماده‌ی رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌كه بێت.
ئه‌و كاته‌ی جه‌نه‌ڕاڵ كوچنه‌ر فه‌رمانی دروستكردنی گرتووخانه‌كه‌ی دا، به‌نیازبوو ببێته گه‌وره‌ترین گرتووخانه له مێژووی سوداندا و هه‌رواش ده‌رچوو و تا ئێستا گه‌وره‌ترین گرتووخانه‌ی ئه‌و وڵاته‌یه.
گرتووخانه‌ی كوپه‌ر له سودان شێوه‌یه‌كی ئه‌ندازه‌یی هه‌یه كه تا راده‌یه‌كی زۆر له گرتووخانه‌كانی به‌ریتانیا ده‌چێت به‌تایبه‌ت گرتووخانه‌ی پێرمنگهام و یه‌كه‌مجار كۆمه‌ڵێك زیندانی سیاسی نه‌یاری فه‌رمانڕه‌وایی به‌ریتانیای تیادا زیندانیكرا.
له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی كات، له ده‌وروبه‌ری گرتووخانه‌كه گه‌ڕه‌كێك دروستكرا كه تا چه‌ندین ده‌یه به‌ناوی گرتووخانه‌كه‌وه ناونرابوو به‌رله‌وه‌ی له ماوه‌كانی دواییدا ناوه‌كه‌ی بگۆڕێت بۆ گه‌ڕه‌كی عومه‌ر موختار.
به‌هۆی بڕیاری به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كانی ژیانی رۆژانه‌ی هاوڵاتیان و قه‌یرانی ئابورییه‌وه، له كانوونی یه‌كه‌می 2018 خۆپیشاندان له سودان سه‌ریهه‌ڵدا و هاوڵاتیان دروشمی له‌سه‌ركالابردنی عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیر، سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یان به‌رزكرده‌وه و خۆپیشاندانه‌كان به‌رامبه‌ر به زیادكردنی باج له‌سه‌ر خۆراك و سوته‌مه‌نی له باكور و رۆژهه‌ڵاتی سودانه‌وه ده‌ستیان پێكرد.
رۆژی پێنجشه‌ممه 11ی نیسانی 2019، عه‌وه‌ز بن عه‌وف جێگری سه‌رۆك كۆمار و وه‌زیری به‌رگریی سودان كوده‌تای به‌سه‌ر عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیردا كرد و كۆتایی به حوكمی 30 ساڵه‌ی به‌شیر هێنا و و خۆی كرده سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی وڵاته‌كه‌ی و چه‌ند بڕیارێكیشی ده‌كرد له‌وانه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌ستور و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌تی ناوه‌ند و ویلایه‌ته‌كان.
به لابردنی عومه‌ر حەسەن به‌شیر، خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی خه‌ڵكی سودان هێور نه‌بووه‌وه، ئه‌وه‌بوو شه‌وی هه‌ینی 12ی نیسانی 2019، عه‌وه‌ز بن عه‌وف، له‌ژێر فشاری شه‌قامدا ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه و له‌جێگه‌ی ئه‌ویش عه‌بدولفه‌تاح بورهان پشكنه‌ری گشتی له سوپای سودان ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست و، به‌ڵێنیدا به‌منزیكانه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ قه‌واره سیاسییه‌كان و فیدراسیۆنی رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان ده‌ستپێبكات.
دواتر و له یه‌كشه‌ممه 14ی نیسانی 2019 ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی راگوزه‌ری سودان بڕیاری دا هه‌ریه‌ك له عه‌وه‌ز بن عه‌وف، وه‌زیری به‌رگری و سه‌ڵاح قوش، به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی ده‌زگای ئاسایش خانه‌نشین بكرێن.
عومه‌ر حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د ئه‌لبه‌شیر، سه‌رۆكی له‌سه‌ركارلابراوی سودان له ساڵی 1944 له‌دایك بووه و ساڵی 1989 به پشتیوانی ئیسلامییه‌كان كوده‌تای به‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌ڵبژێردراوی وڵاته‌كه‌یدا كرد و خۆی وه‌ك سه‌رۆكی سودان ناساند و تا له‌سه‌ركارلابردنی وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته مایه‌وه.
PM:07:31:17/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 7260
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت