عیراق 13 رێكه‌وتننامه‌ی له‌گه‌ڵ سعودیه ئیمزا كرد
شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز و عادل عه‌بدولمه‌هدی
وێستگه نیوز –
له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بۆ سعودیه، هه‌ردوو وڵات 13 رێكه‌وتننامه و یاداشتی لێكتێگه‌شتنیان ئیمزا كرا.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق به سه‌رۆكایه‌تی وه‌فدێكی باڵای ئابووری به سه‌ردانێكی ره‌سمی گه‌یشته ریاز و له‌گه‌ڵ شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز شای سعودیه كۆبوونه‌وه.
كه‌ناڵی عه‌ره‌بیه بڵاویكرده‌وه له میانی سه‌ردانه‌كه‌دا عیراق و سعودیه 13 رێكه‌وتننامه و یاداشتی لێكتێگه‌شتنیان ئیمزا كرد.
عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیران رایگه‌یاند كه عیراق خوازیاره په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ سعودیه له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا په‌ره‌پێدات و وتی: "سه‌ردانه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات له‌سه‌ر ئاستی باڵا ئاسۆی فراوان له‌نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌كاته‌وه".
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق خۆشحاڵی خۆی به به سه‌ردانكردنی سعودیه و په‌ره‌پێدانی هه‌ردوو وڵات ده‌ربڕی و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه حكومه‌تی عیراق خوازیاره په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ سعودیه په‌ره‌پێبدات له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا.
لای خۆیه‌وه شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز ئاسووده‌یی خۆی به پێشكه‌وتن و سه‌قامگیری عیراق ده‌ربڕی و ئومێدی خواست سه‌ردانه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی ببێته‌هۆی زیادكردنی هاریكاری نێوان هه‌ردوو وڵات و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك له خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی گه‌لی هه‌ردوو وڵات‌دا بێت.
ئه‌و وه‌فده‌ی یاوه‌ری عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌كات پێكدێت له وه‌زیری نه‌وت، دارایی، ده‌ره‌وه، پلاندانان، بازرگانی، خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، كشتوكاڵ، لاوان و وه‌رزش، پیشه‌سازی و كانزاكان، كاره‌با و گواستنه‌وه، سه‌ره‌ڕای ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی حكومی و په‌رله‌مانتار و پارێزگار و راوێژكار و سه‌رۆكی ده‌سته و بازرگان و باڵیۆزی عیراق له شانشینی سعودیه.
PM:05:49:17/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 3696
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت