وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف شه‌وی به‌راتی دیاری كرد

‌دیمەنێک لە شەوی بەرات.. فۆتۆ: ئەرشیڤ

وێستگه‌ نیوز ـ
وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی رایگه‌یاند، بەپێی ساڵنامەی كۆچی بەرات ده‌كه‌وێته‌ شه‌وی هه‌ینی له‌سه‌ر شه‌ممه‌ 20ی نیسانی 2019.


نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: وەزارەتی ئەوقاف شەوی هەینی له‌سه‌ر شه‌ممه‌ كە دەكاتە 19 لەسەر 20 ی مانگی نیسان وەك شەوی بەرات راگەیاند.

وتیشی: "شەوی بەرات بەپێی ساڵنامەی كۆچی دیاریدەكرێت و بەوپێیەش 15ی مانگی شەعبانی هەموو ساڵێك وەك بەرات رادەگەیەندرێت".

هــ. ر


PM:05:30:17/04/2019


ئه‌م بابه‌ته 31172 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو