په‌رله‌مانی عیراق داوای قه‌ده‌غه‌كردنی یاری په‌بجی و فۆڕتنایت ده‌كات
وێستگه نیوز – ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق داوای له حكومه‌ت كرد یارییه‌كانی په‌بجی و فۆڕتنایت و هاوشێوه‌كانی قه‌ده‌غه بكات.
له نووسراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، لیژنه‌ی رۆشنبیری و راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند كه به پشتبه‌ستن به ماده‌ی (59)ی ده‌ستوور، به له‌به‌رچاوگرتنی كاریگه‌ری خراپی یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان له‌سه‌ر ته‌ندروستی و رۆشنبیری و ئاسایشی كۆمه‌ڵگه‌ی عیراقی و له‌نێویاندا هه‌ڕه‌شه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ره‌وشتی له‌سه‌ر منداڵان و گه‌نجان و خوێندكارانی خوێندنگه و زانكۆكان و كاریگه‌ری خراپیان له‌سه‌ر ئاستی په‌روه‌رده‌یی و زانستی، بڕیاردرا داوا له حكومه‌ت بكرێت هه‌رشتێك په‌یوه‌ندی به‌و یارییه ئه‌لیكترۆنییانه‌وه هه‌بێت یان بازرگانی پێوه‌بكرێت قه‌ده‌غه بكات".
له نووسراوه‌كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ناوی یارییه‌كانی په‌بجی و فۆڕتنایت و نه‌هه‌نگه شینه‌كه و یارییه‌كانی هاوشێوه‌ی دیاریكردووه و ده‌ڵێت "هه‌ڕه‌شه‌ن له‌سه‌ر ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی و ره‌وشتی و په‌روه‌رده‌یی و زانستی سه‌رجه‌م چینه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی عیراقی".
هه‌ر له نووسراوه‌كه‌دا داوا له وه‌زاره‌تی گه‌یاندن و ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌كات رێوشوێنی هونه‌ری گونجاو بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه بگرێته‌به‌ر.
یاری پەپجی و فۆڕتنایت یاریەکی ئەلکترۆنیین و زۆرێک لە گەنجانی هەرێمی کوردستانیان سەرقاڵ کردووە بەخۆیانەوە، یاریەکان لە ئاستی جیهاندا کاری پێدەکرێت و بەشێوەی ئۆنلاینە و چەند کەسێک وەک گروپ دەتوانن هاوشانی یەکدی یاری بکەن.
PM:04:25:17/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 2336
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت