رۆژنامه‌یه‌كی سودان چاره‌نوسی عومه‌ر به‌شیر ئاشكرا ده‌كات
عومەر حەسەن بەشیر
وێستگه نیوزـ
رۆژنامه‌یه‌كی چاپی سودان پێشهاتی نوێی له دۆسیه‌ی عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیر، سه‌رۆكی له‌سه‌ركارلادراوی سودان ئاشكراكرد، ئه‌وه‌ش دوای چه‌ند رۆژێك له دورخستنه‌وه‌ی سه‌رۆك له پۆسته‌كه‌ی له‌لایه‌ن سوپای ئه‌و وڵاته و دانانی له‌ژێر مانه‌وه‌ی ناچاریدا.
رۆژنامه‌ی "آخر لحظة"ی چاپی سودان ئاشكرایكردوه كه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئه‌و وڵاته عومه‌ر به‌شیریان بۆ گرتوخانه‌یه‌ك به‌ناوی كۆبه‌ر گواستوه‌ته‌وه، به‌وه‌ش ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی سودان خاوه‌نی به‌ڵێنی خۆی بووه كه به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه دادگایی به‌شیر بكات و راده‌ستی دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تیی نه‌كات.
رۆژنامه‌كه زانیاریی ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وتوه كه عومه‌ر به‌شیر له خانه‌ی میواندارییه‌وه كه له‌ژێر مانه‌وه‌ی ناچاریدا بووه، براوه‌ته گرتوخانه‌ی كۆبه‌ر و له‌ژێر چاودێرییه‌كی وردی ئه‌منیدایه.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌كه عه‌بدولفه‌تاح بورهان، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی سودان به راوێژ له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیدا ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ناوه، هاوكات بڕیاری ده‌ستگیركردنیشیان بۆ 11 گه‌وره به‌رپرسی پێشووی سودان ده‌كردوه.
به‌هۆی بڕیاری به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كانی ژیانی رۆژانه‌ی هاوڵاتیان و قه‌یرانی ئابورییه‌وه، چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی خۆپیشاندان له سودان سه‌ریهه‌ڵدا و هاوڵاتیان دروشمی له‌سه‌ركالابردنی عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیر، سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یان كرد، خۆپیشاندانه‌كان لە مانگی کانونی یەکەمی 2018 بەرامبەر بە زیادکردنی باج لەسەر خۆراک و سوتەمەنی لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سودانه‌وه دەستیان پێ‌کرد.
رۆژی پێنجشه‌ممه 11ی نیسانی 2019، عەوەز بن عەوف جێگری سەرۆک کۆمار و وەزیری بەرگریی سودان کودەتای بەسەر عومەر حەسەن بەشیردا کرد كۆتایی به حوكمی 30 ساڵه‌ی به‌شیر هێنا و و خۆی کردە سەرۆکی ئەنجومەنی سەربازیی وڵاته‌كه‌ی و چه‌ند بڕیارێكیشی ده‌كرد له‌وانه هەڵوەشاندنەوەی دەستور و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حکومەتی ناوەند و ویلایەتەکان.
به لابردنی عومه‌ر به‌شیر، خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی خه‌ڵكی سودان هێور نه‌بووه‌وه، ئه‌وه‌بوو شه‌وی هەینییش 12ی نیسانی 2019، عەوەز بن عەوف، لەژێر فشاری شەقامدا دەستیلەکارکێشایەوە و لەجێگەی ئەویش عەبدولفەتاح بورهان پشکنەری گشتی لە سوپای سودان دەسەڵاتی گرتە دەست و، بەڵێنیدا بەمنزیکانە گفتوگۆ لەگەڵ قەوارە سیاسییەکان و فیدراسیۆنی رێکخراوە مەدەنییەکان دەستپێبکات.
دواتر و له یه‌كشه‌ممه14ی نیسانی 2019 ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی راگوزه‌ری سودان بڕیاری دا هه‌ریه‌ك له عه‌وه‌ز بن عه‌وف، وه‌زیری به‌رگری و سه‌ڵاح قوش، به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی ده‌زگای ئاسایش خانه‌نشین بكرێن.
عومەر حه‌سه‌ن ئەحمەد ئەلبەشیر، سەرۆکی له‌سه‌ركارلابراوی سودان لە ساڵی 1994 لەدایک بووە و ساڵی 1989 کودەتای بەسەر حکومەتی هەڵبژێردراوی وڵاتەکەیدا کرد و خۆی وەک سەرۆکی سودان ناساند و تا له‌سه‌ركارلابردنی وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته مایه‌وه.
PM:01:44:17/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 1956
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت