ئه‌مریكا بە نه‌خشه‌یه‌كی نوێ به‌رزاییه‌كانی جۆلانی خسته‌سه‌ر ئیسرائیل
وێستگه نیوزـ
نێردراوی تایبه‌تیی ئه‌مریكا بۆ ئاشتی له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نه‌خشه‌یه‌كی نوێی ناوچه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه كه تیایدا به‌رزاییه‌كانی جۆلان-ی سوریا خراوه‌ته‌سه‌ر خاكی ئیسرائیل.
جه‌یسۆن گرینبلات، نێردراوی تایبه‌تیی ئه‌مریكا بۆ ئاشتی له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نه‌خشه نوێیه‌كه‌ی له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاوكردوه‌ته‌وه و له‌سه‌ری نوسیوه: "پێشوازی له نه‌خشه‌یه‌كی نوێ له سیستمی نه‌خشه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی تایبه‌ت به‌خۆمان ده‌كه‌ین، ئه‌وه‌ش دوای دانپێدانان به سه‌روه‌ریی خاكی ئیسرایل له به‌رزاییه‌كانی جۆلان".
له 25ی ئازاری 2019، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا به فه‌رمی واژوی له‌سه‌ر دانپێدانانی سه‌روه‌ریی خاكی ئیسرائیل له به‌رزاییه‌كانی جۆلان كرد.
پێشتریش دۆناڵد تره‌مپ له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر رایگه‌یاندبوو كه دوای تێپه‌ڕبونی 52 ساڵ، ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه ئه‌مریكا دان به سه‌روه‌ریی ته‌واوی خاكی ئیسرایئل له به‌رزاییه‌كانی جۆلان له سوریا بنێت.
بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ ناڕه‌زاییه‌كی زۆری له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و وڵاتانی عه‌ره‌ب به‌دوای خۆیدا هێنا، له به‌رامبه‌ریشدا ئیسرائیل به هاتنه‌دیی ئه‌و خه‌ونه‌ی له‌قه‌ڵه‌مدا كه ماوه‌یه‌كی زۆره چاوه‌ڕوانی ده‌كات.
AM:10:01:17/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 13656
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت