موقته‌دا سه‌در رای خۆی له‌سه‌ر به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌دات
موقته‌دا سه‌در
وێستگه نیوزـ
رابه‌ری ره‌وتی سه‌در هۆشداری له بڵاوبونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌دات و ده‌ڵێت نابێت زیاده‌رۆیی له‌به‌كارهێنانیدا بكرێت.
له جریوه‌یه‌كدا كه له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر، موقته‌دا سه‌در، رابه‌ری ره‌وتی سه‌در نوسیویه‌تی: "مادده‌ی هۆشبه‌ر زۆربه خراپی بڵاوبوه‌ته‌وه و وایكردوه عه‌قڵ له مرۆڤ بسه‌نێته‌وه".
رابه‌ری ره‌وتی سه‌در ده‌شڵێت: "نابێت زیاده‌ڕۆیی له به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر بكرێت، به‌ڵكو ده‌بێت راوێژ به كه‌سی پسپۆر بۆ به‌كارهێنانی بكرێت، ئه‌گینا به‌كارهێنانی حه‌رامه".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه هێزه ئه‌منییه‌كانی عیراق ناوبه‌ناو چه‌ندین باند و كه‌س ده‌ستگیر ده‌كه‌ن كه یان بازرگانییان به مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه كردوه، یان به‌كارهێنانی ئه‌و مادده‌یه‌ن.
رابه‌ری ره‌وتی سه‌دریش به راشكاوی ئاماژه‌ی به‌وه نه‌داوه كه نابێت به هیچ جۆرێك ئه‌و مادده‌یه به‌كارنه‌هێنرێت، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی رونه له نوسینه‌كه‌یدا ئه‌وه‌یه زیاده‌ڕۆیی له به‌كارهێنانیدا نه‌كرێت.
AM:08:47:17/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 1736
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت