تاجی شاجوانیی لێ سه‌ندرایه‌وه
وێستگه نیوزـ
رێكخه‌رانی كێبڕكێی شاجوانی بۆلیفیا، تاجی شاجوانییان له شاجوانی وڵاته‌كه‌یان سه‌نده‌وه، هۆكاره‌كه‌ش پێشێلكردنی مه‌رجه‌كانی ناو گرێبه‌ستی كێبڕكێكه بووه كه جۆیس پرادۆ-ی شاجوان پابه‌ند نه‌بووه پێوه‌ی .
جپیس پرادۆ-ی ته‌مه‌ن 22 ساڵ به‌وه تۆمه‌تبار كراوه كه دووگیانه و له مانگی دووه‌می دووگیانیدایه، ئه‌مه‌ش به‌لای رێكخه‌رانی كێبڕكێی شاجوانی بۆلیفیاوه پێشێلكردنی مه‌رجه‌كانی كێبڕكێكه‌یه، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه ساڵی رابردوو ئه‌و خانمه به‌شداریی له كێبڕكێی شاجوانی جیهان له تایلاند كرد، به‌ڵام نه‌یتوانی بگاته قۆناغه‌كانی كۆتایی.
له‌سه‌ر لێسه‌ندنه‌وه‌ی نازناوه‌كه‌ی و وه‌رگرتنه‌وه‌ی تاجه‌كه‌ی، پرادۆ كه ساڵی رابردوو نازناوی شاجوانی بۆلیفیای وه‌رگرت، ئه‌وه‌ی نه‌شارده‌وه كه دووگیانییه‌كه‌ی له گه‌نجێكی نمایشكاری جلوبه‌رگی خه‌ڵكی پاراگوایه به‌ناوی رۆدریگۆ خیمینیز و به‌نیازن به‌م نزیكانه هاوسه‌رگیری بكه‌ن.
PM:11:34:16/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 6684
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت