"40 ملیار دیناری 100 مه‌تریه‌كه‌ی سلێمانی لافاوه‌كه بردی!"
وێستگه نیوز -
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند كه "40 ملیار دیناری 100 مه‌تریه‌كه‌ی سلێمانی لافاوه‌كه بردی!"، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه نه پارێزگار و نه‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ده‌سه‌ڵاتی خه‌رجكردنی پاره‌ی پێویستیان نییه له داھاتی سلێمانی.
رێكه‌وت زه‌كی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایگه‌یاند كه "به‌ڵێ 40 ملیار دیناری جاده 100 مه‌تریه‌كه‌مان لافاوه‌كه بردی!".
رێكه‌وت زه‌كی نووسیویه‌تی: "وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكومه‌تی ھه‌رێم به نوسراوی ژماره 3119 له 2018/12/26 بڕی ته‌رخانكراوی پرۆژه‌ی شه‌قامی 100 مه‌تری سلێمانی دیاریكردووه به 90 ملیار دینار بۆ ساڵی 2019 له‌كۆی نزیكه‌ی 470 ملیار دیناری سه‌رجه‌می تێچوی پرۆژه‌كه".
رێكه‌وت زه‌كی كه له‌سه‌ر فراكسیۆنی سه‌وز ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگایه ده‌ڵێت: "سه‌ره‌تا بڕیاربوو له‌كۆتایی مانگی ئـادار پرۆژه‌كه ده‌ستپێبكات بێگومان دوای ئـه‌وه‌ی ته‌مویلی بۆبكرێت له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه گه‌شتینه ناوه‌ڕاستی مانگی نیسان و ھێشتا ته‌مویلی پرۆژه‌كه نه‌كراوه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "له‌وه‌ش زیاتر كه‌مایه‌ی نیگه‌رانییه ھه‌رچه‌نده بڕی ته‌رخانكردنه‌كه‌ی بۆ ساڵی 2019 بڕی 90 ملیار دیناربوو، به‌ڵام كه‌مكراوه‌ته‌وه بۆ 50 ملیار دینار له‌مساڵدا واته به‌داخه‌وه بڕی 40 ملیار دیناری لێكه‌مكرایه‌وه!!".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "ئـه‌وه له‌كاتێكدایه دوای ته‌واوكردنی شه‌قامی 120 مه‌تری له‌شاری ھه‌ولێری خۆشه‌ویست وا ده‌ستكرا به شه‌قامی 150 مه‌تری، كه ھه‌موو ئـاوه‌دانی و پێشكه‌وتنێكی پایته‌ختی ھه‌رێمی كوردستان مایه‌ی دڵخۆشی زۆره، به‌ڵام نیگه‌رانیه‌كه له‌وه‌دایه بۆ ھێشتا سلێمانی له 60ی دایه و 100یه‌كه‌شی ئـاوایه كه ھه‌یه!!. كێ كه‌مته‌رخه‌مه؟".
رێكه‌وت زه‌كی روونیشیكرده‌وه‌ته‌وه كه " به‌بۆچۆنی من نوێنه‌ره بڕیار به‌ده‌سته‌كانی ئـه‌م شاره كه بڕیاری خه‌رجكردنی پاره‌یان به‌ده‌سته له‌حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان كه‌مته‌رخه‌می یه‌كه‌من له‌مه‌داو نازانین بۆ واده‌كه‌ن!!".
راشیگه‌یاندووه كه "به‌داخه‌وه نه پارێزگار و نه ئـه‌نجومه‌نی پارێزگا ده‌سه‌ڵاتی خه‌رجكردنی پاره‌ی پێویستیان نییه له‌و داھاته‌ی كه له سلێمانی ھه‌یه بۆیه گه‌یشتینه ئـێره..".
PM:06:10:15/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 7716
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت