له‌سه‌ر خه‌وێك له مێرده‌كه‌ی جیابونه‌وه
وێستگه نیوزـ
دوای چوار ساڵ هاوسه‌رگیری، خانمێكی میسری لەنێوان پێکەوەژیان و گومانەکانیدا، جیابونه‌وه‌ی له مێرده‌كه‌ی هه‌ڵبژارد، خانمه‌كه خه‌وێكی بینیوه و دەڵێت لەو خەوەیدا مێرده‌كه‌ی ناپاكیی لێكردوه.
به‌پێی رۆژنامه ناوخۆییه‌كانی میسر، ژنه‌كه هه‌میشه گومانی له ره‌فتاری مێرده‌كه‌ی هه‌بووه و به‌دوای رێگایه‌كدا گه‌ڕاوه تا له گومانه‌كانی دڵنیا بێته‌وه، به‌ڵام هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی ده‌ستنه‌كه‌وتوه تا مێرده‌كه‌ی پێ تاوانبار بكات.
دواجار ژنه‌كه خه‌وێكی خۆی كردوه به بیانوو و وای لێكداوه‌ته‌وه كه ئه‌و خه‌وه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه مێرده‌كه‌ی یان ناپاكیی لێكردوه یان به‌نیازه ناپاكیی لێ بكات.
ژنه میسرییه‌كه به رۆژنامه ناوخۆییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی وتوه: "ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه هه‌مان خه‌و به مێرده‌كه‌مه‌وه ده‌بینم، دڵنیام ناپاكیم لێ ده‌كات و له‌گه‌ڵ هاوڕێكه‌مدا ده‌ستی تێكه‌ڵ كردوه، من ئه‌وانم له خه‌ودا بینی و له راستیشدا ده‌یانبینم، خۆی پێش هاوسه‌رگیری پێی وتم سه‌رسامه به‌و هاوڕێیه‌م، به‌ڵام ئه‌و شوی پێ نه‌كردوه".
به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه، پیاوه‌كه ویستویه‌تی ژنه‌كه‌ی قایل بكات له بڕیاره‌كه‌ی پاشگه‌زبێته‌وه، به‌ڵام ژنه‌كه كۆڵی نه‌داوه و پێی وتوه: "سودی چییه له‌گه‌ڵ یه‌كێكدا بژیم ئه‌گه‌ر له خه‌ویشدا بێت ناپاكیم لێ بكات، من خه‌وم راسته و هه‌ر خه‌وێك ببینم دێته دی، یان رۆژێك له رۆژان هه‌ر دێته‌دی."
میسر ژماره‌یه‌كی پێوانه‌ی له رێژه‌ی جیابونه‌وه به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت وبه‌پێی ئاماره‌كانی ناوه‌ندی زانیاریی ئه‌و وڵاته تا ساڵی 2018، رێژه‌ی جیابونه‌وه گه‌یشتوه‌ته یه‌ك ملیۆن حاڵه‌ت، واته له هه‌ر خوله‌ك و نیوێكدا له میسر حاڵه‌تێكی جیابونه‌وه روده‌دات كه ده‌كاته 250 حاڵه‌ت له یه‌ك رۆژدا.
هاوكات سه‌رچاوه‌كانی دیكه‌ی میسر باس له ژماره‌یه‌كی زیاتر له‌و یه‌ك ملیۆن ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن له‌سه‌ر ده‌ستی مه‌لا و پیاوانی ئایینی میسر زیاترله 5 ملیۆن و 600 هه‌زار حاڵه‌تی جیابونه‌وه هه‌بووه، ئه‌مه‌ش وایكردوه نزیكه‌ی 7 ملیۆن منداڵ به‌وهۆیه‌وه سه‌رگه‌ردان بن.
PM:05:46:15/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 4396
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت