پۆلیسی سلێمانی ئاماری روداوه‌كانی كوشتن بڵاوده‌كاته‌وه
وێستگه نیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی سلێمانی ئاماری 15 رۆژی رابردووی له مانگی نیساندا بڵاوكرده‌وه كه له‌و ماوه‌یه‌دا سێ كه‌س له شاری سلێمانی كوژراون و به‌شێوه‌یه‌كی گیشتیش له هه‌مان ماوه‌دا 29 تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراون.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 15ی نیسانی 219، نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، به‌رێوه‌به‌ری به‌شی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاماری روداو‌و كار‌و چالاكییه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ی له‌به‌رواری 1ی نیسان تا 14ی نیسان به‌مجۆره خسته‌روو:
روداوه‌كانی كوشتن:
1- له‌به‌رواری 9ی نیسانی 2019 له‌شه‌قامی سالم له كافتریایه‌كدا هاوڵاتییه‌ك كوژرا ئه‌م كێشه‌یه له‌سه‌ر پێنه‌دانی پاره بووه كوژراو و بكوژ یه‌كتریان ناسیوه، هه‌موو رێكاره‌كانی وه‌رگیراوه‌و فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ تۆمه‌تبار ده‌رچووه.
2- له 10ی نیسانی 2019 كورێك به‌هاوكاری برایه‌كی تری له‌گه‌ڕكی چوارباخ و له‌حه‌وشه‌ی ماڵی خۆیاندا له‌سه‌ر كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی باوكی خۆی به‌چه‌قۆ كوشت، پاش ئه‌نجامدانی رێكاره یاساییه‌كان هه‌ردوو تۆمه‌تباره‌كه خۆیان ڕاده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی كردووه.
له‌كاتی پشكنینی ماڵی ئه‌و هاوڵاتییه‌ی كه‌كوژراوه بڕی 9 نۆ ملیۆن دینار دۆزرایه‌وه كه كه‌سوكاریشی نه‌یانزانیوه كه ئه‌و بڕپاریه‌ی هه‌یه‌و پاره‌كه‌ش درایه‌وه به‌كه‌سوكاری.
3- له 12ی نیسانی2019 هاوڵاتییه‌ك كوژرا له‌گه‌ڕه‌كی مامه‌یاره كه‌سێكی تریش بریندار بوو بنكه‌ی پۆلیسی ئازادی‌و تیمه‌كانی به‌ڵگه‌ی تاوان چونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه‌و كه‌متر له 24 كاتژمێر كه‌سێك ده‌ستگیركراوه به‌و تۆمه‌ته كه گومانی زۆری له‌سه‌ره‌و ئێستا به‌نده به‌بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی ماده‌ی 406 ی.س.
ده‌ستگیركردنی 29 تۆمه‌تبار له‌لایه‌ن به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان 105:
1- ده‌ستگیركردنی 4 تۆمه‌تبار كه هه‌ستاون به‌فێڵ كردن و هه‌ره‌شه‌كردن له‌هاوڵاتیان و بڕی 8 هه‌زار و 800 دۆلاریان له‌هاوڵاتیان وه‌رگرتووه.
2- تۆمه‌تبارێك هه‌ستاوه به‌شكاندنی جامی ئوتومبیل و بڕی 14 هه‌زار دۆلار و 5 ملیۆن و 400 هه‌زار دیناری دزیوه، دواتر ده‌ستگیركراوه و ده‌ستبه‌سه‌ر پاره دزراوه‌كه‌شدا گیراوه.
3- پێنج تۆمه‌تبار هه‌ستاون به‌ساغكردنه‌وه‌ی پاره‌ی ساخته له‌ناو بازار‌و بری 7 هه‌زار دۆلاری ساخته‌یان پێگیراوه.
4- دوو تۆمه‌تبار هه‌ستاون به‌وه‌رگرتنی پاره له‌هاوڵاتیان به‌فێڵ كه گوایه له‌ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم دایان ده‌مه‌زرێنن.
5- شه‌ش تۆمه‌تبار هه‌ستاون به دزینی ماتۆرسكیل و ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر ئافره‌تان له‌ناو بازاردا.
6- دو تۆمه‌تبار هه‌ستاون به‌كێشانی مادده‌ی هۆشبه‌ر، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه ده‌ستگیركراوه‌و راده‌ستی ئاسایشی سلێمانی كراون.
7- تۆمه‌تبارێك هه‌ستاوه به‌دزینی كێبڵی كاره‌با له گه‌ره‌كی كارێزه‌وشك.
8- دو تۆمه‌تبار هه‌ستاون به‌دزینی موبایلی هاوڵاتیان و خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن.
9- تۆمه‌تبارێك هه‌ستاوه به‌ساخته‌كردنی ساڵانه‌و به‌ڵگه‌نامه‌ی ئوتومبیل.
10- ئافره‌تێكی تۆمه‌تبار ده‌ستگیركرا كه داوای وردكردنه‌وه‌ی دراوی 10 هه‌زار دیناری له‌هاوڵاتیان كردووه بۆئه‌وه‌ی بزانێت چه‌ندی پاره پێیه دواتر داوایكردووه كاری نه‌شیاوی له‌گه‌ڵ بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی دزینی پاره‌كه‌یان دوای ده‌ستگیركردنی هه‌ندێك به‌ڵگه‌نامه‌ی پێگیراوه كه زیاتر له 100 هه‌زار دۆلاری لای خه‌ڵك داناوه به قه‌رز.
11- ده‌ستگیركردنی سێ تۆمه‌تبار كه به نیازبون به‌ڵگه‌نامه‌ی ساخته دروست بكه‌ن.
12- تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركرا كه چه‌ندین تاوانی دزی ئه‌نجامداوه له دوكان و سوپه‌رماركێته‌كان.
13- دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران كه هه‌ستاون به‌دزیكردن له ماڵان له گه‌ره‌كی چوارچرا.
14- ده‌ستگیركردنی دوو تۆمه‌تبار كه به‌بری 15 هه‌زار دۆلار شیرینیان له هه‌ولێره‌وه هێناوه بۆ سلێمانی پاره‌یان نه‌داوه به‌خاوه‌نی كۆمپانیاكه و فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان هه‌بووه، له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی به‌ختیارییه‌وه ده‌ستگیركران.
15- ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارێك له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی به‌ختیارییه‌وه كه زیاتر له 2 هه‌زار و 784 وێنه‌ی ئافره‌تی له مۆبایله‌كه‌یدا هه‌بوه‌و وێنه‌كانی ده‌ستكاری كردووه‌و ناردویه‌تییه‌وه بۆ هه‌ندێك له‌و ئافره‌تانه‌و داوای پاره‌ی كردووه تا وێنه‌كانیان بڵاونه‌كاته‌وه.
16- ده‌ستبه‌سه‌ر 5 ده‌مانچه و كڵاشینكۆفدا گیراوه.
17- ده‌ستگیركردنی دو تۆمه‌تبار له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی وارماوا له سنوری قه‌زای سه‌یدسادق كه تۆمه‌تبارن به‌تاوانی دزیكردن و دانیان به‌ئه‌نجامدانی چوار تاوانی دزیكردنی دیكه‌شدا ناوه.
كاروچالاكییه‌كانی به‌شی پۆلیسی فریاكه‌وتن 104:
-130 حاڵه‌تی به‌هاناوه‌چونی هاوڵاتیان تۆماركراوه.
- 32 كێشه‌ی توندوتیژی خێزانی تۆماركراوه.
- 9 حاڵه‌تی روداوی هاتوچۆ تۆماركراوه.
- ده‌ستگیركردنی یه‌ك ته‌قه‌كه‌رو ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی یه‌ك چه‌ك له‌جۆری ده‌مانچه.
13 ئوتومبیل ده‌ستیبه‌سه‌رداگیراوه كه بێ سه‌ره‌تابون‌و فه‌رمانی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنیان هه‌بووه.
هێزی تایبه‌تی باره‌گ:
- لێكردنه‌وه‌ی په‌رده‌ی جامی ئوتومبیل 350
- لێكردنه‌وه‌ی له‌زگه‌ی جام ره‌شی ئوتومبیل 78
- ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی چه‌قۆ و بۆكس خه‌نجه‌ر 62
- ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی نۆ ده‌مانچه
- ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی یه‌ك كڵاشینكۆف و یه‌ك چه‌كی ویلته‌ر
PM:04:40:15/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 2308
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت