په‌رله‌مانتارێكی ئیئتلافی نه‌سر: عه‌بدولمه‌هدی موچه‌ی هەرێمی نارد، کەچی هه‌ولێر نه‌وت راده‌ست ناكات
وێستگه نیوزـ
په‌رله‌مانتارێكی هاوپه‌یمانیی نه‌سر به سه‌رۆكایه‌تیی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقی تۆمه‌تباركرد به‌وه‌ی له مامەڵەکردن لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا زۆر نەرم و به‌خشنده‌یه، ئەوەش لەسەر حسابی پارێزگاکانی باشور و وەک دەڵێت سەرۆک وەزیران ئەو پارێزگایانەی پشتگوێ خستوه.
فالح زیادی، په‌رله‌مانتاری ئیئتلافی نه‌سره له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق به ئه‌نقه‌ست رێككه‌وتنه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا پشتگوێ ده‌خات، ده‌شڵێت ئه‌وكاره له به‌رژه‌وه‌ندیی پارێزگاكانی هه‌رێمه له‌سه‌ر حسابی پارێزگاكانی باشوری عیراق.
به‌وته‌ی زیادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق "به‌خشنده‌یه‌كی زیاد له پێویست"ی به‌رامبه‌ر كورد هه‌یه، له‌به‌رامبه‌ریشدا رۆڵه‌كانی پارێزگاكانی باشوری له مافه‌كانیان بێبه‌ش كردوه، ده‌شڵێت: هه‌ر ئه‌و پشتگوێخستن و بێبه‌شكردنه وای له خه‌ڵكی پارێزگای به‌سره كردوه شێلگیربن له‌سه‌ر به هه‌رێمكردنی پارێزگاكه‌یان.
فالح زیادی وتویه‌تی كه سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی ره‌وانه‌كردوه، بێئه‌وه‌ی حكومه‌تی فیدڕاڵ داهاتی نه‌وت وه‌ربگرێت، ئه‌مه جگه‌له داهاتی ده‌روازه سنورییه‌كان.
راشیگه‌یاندوه كه عه‌بدولمه‌هدی گوێی نه‌داوه‌ته ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی كه حكومه‌تی عه‌بادی له‌گه‌ڵ هه‌رێمدا بۆ راده‌ستكردنی داهاتی نه‌وت كردویه‌تی، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌ش به‌ڵكو پشكی هه‌رێمی له بودجه زیادكرد و نه‌هامه‌تیی خه‌ڵكی به‌سره‌شی له‌بیركرد.
PM:03:40:15/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 1976
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت