فازڵ میرانی: له‌گه‌ڵ گۆڕان رێككه‌وتنه‌كه‌مان ته‌واو كردوه‌

‌فازڵ میرانی

وێستگه‌ نبوز ـ
سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرای دەكات، پارتی و یەكێتی رێككەوتنێكی نوێ واژۆ دەكەن و رێككەوتن لەسەر پرسی سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستانیش نزیكە، ده‌شڵێت: "لەگەڵ گۆڕان رێككەوتنەكەمان تەواو كردووە و بەمنزیكانە لەگەڵ یەکێتیش تەواوی دەكەین".

فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ لێدوانێكدا بۆ میدیاكانی نزیك له‌ حزبه‌كه‌ی رایگەیاند، بەمزووانە پرسی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە نێوان لایەنەکان یەکلایی دەبێتەوە.

وتیشی: "لەگەڵ گۆڕان دانوستاندن و گفتوگۆمان لە بارەی بوونی جێگرانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەردەوامە و دەبێ یەكتر رازی بكەین و بەرژەوەندییە حزبییەكان بخەینە دوای بەرژەوەندی میللەتەكەمان".

ئاماژەی بەوەشدا: "لەگەڵ گۆڕان رێككەوتنەكەمان تەواو كردووە و بەمنزیكانە لەگەڵ یەکێتیش تەواوی دەكەین".

جەختیكردەوە: "ئەگەر لەگەڵ یه‌كێتی‌ رێککەوتن واژۆ نەكەین، ئەدی چۆن ھەنگاوی دیكە بھاوێژین".

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ به‌هۆی رێكنه‌كه‌وتنی لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر پۆسته‌كان، كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم هێشتا پێكنه‌هاتووه‌، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی لای هاوڵاتییان لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌.

هــ. ر




AM:11:11:15/04/2019


ئه‌م بابه‌ته 2468 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو