ئاسایشی سلێمانی سزادانی دوو كه‌س راگه‌یاند


وێستگه‌ نیوز ـ

دادگای تاوانه‌كانی سلێمانی سزادانی دوو كه‌سی به‌ تۆمه‌تی كێشان و بازرگانی كردن به‌ ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه‌ راگه‌یاند، كه‌ پێشتر له‌ لایه‌ن ئاسایشی سلێمانییه‌وه‌ ده‌ستگیركرابوون.


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند: هێزه‌كانیان رۆژی  18-7-2018 و رۆژی  1-10-2018 به‌بڕیاری دادوه‌ر، له‌پارێزگای سلێمانی توانیان دوو كه‌س ده‌ستگیر بكه‌ن، به‌پێی مادده‌ی (14 موخه‌ده‌رات)، له‌لایه‌ن دادگای تاوانه‌كانی سلێمانی/2، له‌ رۆژانی 1-4-2019 و 10-4-2019 سزادران به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه.

له‌ باره‌ی تۆمه‌تباره‌كان و سزاكه‌یانه‌وه‌ هاتووه‌:
(ر، ق، ر) له‌ دایكبوی ساڵی 1998، ره‌گه‌زی نێر، پیشه‌ی كاسب، سزادرا بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ، غرامه‌كردنی به‌بڕی 450 هه‌زار دینار.

ر، ح، ح، له‌دایكبوی ساڵی 1992، ره‌گه‌زی نێر، پیشه‌ی كاسب، سزادرا بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ، غه‌رامه‌كردنی به‌بڕی 450  هه‌زار دینار.


هــ. ر


AM:10:13:15/04/2019


ئه‌م بابه‌ته 2096 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو