سلێمانی... بڕێكی زۆر رۆنی خورما له‌ناوده‌برێت
وێستگە نیوز-
بەهۆی خراپ بوون و تێکچونەوە، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامییەت دەست بەسەر بڕێکی زۆر رۆنی
خورمادا دەگرن و پاش پشکنینی كیمیایی دەرکەوتووە شیاوی خواردن نییە.
ئازاد نه‌بی، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی له لیژنه
هاوبه‌شه‌كان رایگه‌یاند "لە یەکێک لەکۆگاکانی عەمبارکردنی خواردەمەنی و لەلایەن
لیژنەی كۆگاكانی سه‌ر به‌لیژنه هاوبەشەکانی قائیمقامیەتهوه، گومانی خراپبوونی ده‌ست
بهسهرجۆره رۆنێكدا ده‌گرن لە خورما دروست دەکرێت به‌ناوی (الممتاز)ە".
ئازاد نه‌بی ئاماژەی بەوەدا "جارێك له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه و
جارێكیش له‌سه‌رداوای خاوه‌نه‌كه‌ی نمونەی رۆنه‌كه رەوانەی بەرێوەبەرایەتی خۆپاراستنی
تەندروستی سلێمانی کراوە بۆ پشکنینی كیمیایی، ئەنجامی هه‌ردوو پشکنینەكه دەریخستووە
کە رۆنی خورمای (الممتاز) شیاوی خواردن و بەکارهێنان نییە".
نەبی وتوشیەتی "بڕی رۆنه ده‌ست به‌سه‌رداگیراوه‌كه زیاتر له
(14) تۆنه كه بۆنی ناخۆش بووه زیانی بۆ سه‌ر ته‌ندروستی ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌یه
به‌كاری ده‌هێنن به‌تایبه‌ت نه‌خۆشییه درێژخایه‌ن و نه‌خۆشییه مه‌ترسیداره‌كان".
ئەو نوێنەرەی تەندروستی سلێمانی باسی
لەوەشکردوە "تەواوی ئەوبڕە زەیتونەی لەلایەن لیژنە
هاوبەشەکانەوە دەستی بەسەردا گیراوە بەفەرمانی قایمقامی سلێمانی لەلایەن لیژنەی لەناوبردنی
سەربەلیژنە هاوبەشەکان لە ناوچەی تانجەرۆ لەناودەبرێت و خاوەنەکەشی روبەروی رێکاری
یاسایی دەکرێتەوە".
هــ. ب
AM:09:49:15/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 2788
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت