مووچه‌ی وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌مئه‌ندامان دابه‌شده‌كرێت


وێستگه‌ نیوز ـ
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوامە لە دابەشكردنی مووچەی مانگی یەكی فەرمانبەران و مووچەی وەزارەتی كارو كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌مئه‌ندامان دابه‌شده‌كرێت.


حه‌سه‌ن ره‌شید، به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌نجینه‌ی یه‌ك له‌ سلێمانی به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ دووشەممه‌ 15ی نیسانی 2019، مووچەی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان و مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دابەش دەكرێ‌ت.

پێشتریش وه‌زاره‌تی دارایی مووچه‌ی چه‌ند وه‌زاره‌تێكی دابه‌شكردووه‌، به‌ڵام هێشتا زۆرترین وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌ ماون كه‌ مووچه‌ی مانگی یه‌كی ئه‌مساڵ وه‌ربگرن، له‌كاتێكدا ئێستا مانگی نیسانه‌ و دابه‌شكردنی مووچه‌ش به‌ سستی ده‌ڕوات.

دوای رێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا و ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم لەلایەن حكومەتی عیراقەوە، حكوومەتی هەرێم سیستەمی پاشەكەوتی مووچەی هەڵگرت و ماوەی دوو مانگە بەبێ‌ پاشەكەوت فەرمانبەران مووچە وەردەگرن.

هــ. ر


AM:08:34:15/04/2019


ئه‌م بابه‌ته 4572 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو