به‌شار ئه‌سه‌د: پێویسته‌ سوریا و عیراق رێگه‌ به‌ دابه‌شكردنی خاكه‌كه‌یان نه‌ده‌ن

‌بەشار ئەسەد و فالح فەیاز

وێستگه‌ نیوزـ

سه‌رۆكی رژێمی سوریا له‌میانی كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عیراق رایگه‌یاند كه‌ پێویسته‌ به‌غدا و دیمه‌شق سه‌روه‌ریی خاكی خۆیان پته‌وبكه‌ن و به‌ڕووی دابه‌شكردندا بوه‌ستنه‌وه‌.

سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری سوریا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه‌ به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی رژێمی سوریا له‌گه‌ڵ فالح فه‌یاز، راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی عیراق كۆبوه‌ته‌وه‌ و تاوتوێی دۆخی ناوچه‌كه‌یان كردوه‌.

به‌شار ئه‌سه‌د رایگه‌یاندوه‌ كه‌ هه‌رچه‌نده‌ له‌مپه‌ڕه‌كان سه‌ختتربن، به‌ڵام چاره‌نوسی ناوچه‌كه‌ به‌ده‌ست گه‌لی ناوچه‌كه‌ خۆیه‌تی، جه‌ختیشیكرده‌وه‌ كه‌ ده‌بێت سوریا و عیراق ئه‌وه‌نده‌ سه‌روه‌ریی خاكه‌كه‌یان پته‌و بكه‌ن كه‌ بتوانن رێگه‌ له‌ دابه‌شبوون بگرن.

له‌ چه‌ند رۆژی رابردوشدا، به‌شار ئه‌سه‌د له‌میانی پێشوازیكردنی له‌ خۆرخی ئاریاسا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڤه‌نزوێلا دۆخی ئه‌و وڵاته‌ی به‌ دۆخی سوریا چواند.

ئەسەد رایگه‌یاند كه‌ به‌هۆی ده‌ستوه‌ردانی نایاسایی وڵاتانی خۆرئاوا له‌ كاروباری ناوخۆی هه‌ردوو وڵات، دۆخی سوریا و ڤه‌نزوێلا له‌یه‌ك ده‌چن.


PM:04:58:14/04/2019


ئه‌م بابه‌ته 628 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت