مووچه‌ی ئه‌م توێژه‌ی مامۆستایان دابه‌شده‌كرێت
وێستگه نیوز ـ
په‌روه‌رده‌ی قه‌زای پشده‌ر داوا له مامۆستایانی وانه‌بێژی سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ی ده‌كات سبه‌ینێ دووشه‌ممه سه‌ردانی به‌شی دیوان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی پاره‌كانیان.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی پشده‌ر له ئاگادارییه‌كدا كه‌له هه‌ژماری خۆی له فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه ده‌ڵێت: "سبەینێ دووشەممە 15ی نیسانی 2019، کاتژمێر نۆ سەردانی دیوان بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی پارەی وانەبێژی مانگی 12ی 2018".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هێشتا به‌شێكی مامۆستایانی سنووری سلێمانی تا ئێستا هیچ پاره‌یه‌كی ئه‌مساڵی خوێندنیان وه‌رنه‌گرتووه.
PM:01:33:14/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 15664
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت