سبەینێ عادل عەبدول مەهدی سەردانی کەرکوک دەکات


وێستگە نیوز-

عادل عەبدول مەهدی قبۆ یەکەمجار وەک سەرۆک وەزیران سەردانی شاری کەرکوک دەکات.

حسێن ئاڵی پەرلەمانتاری عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی بە وێستگەنیوزی راگەیاند "سبەینێ یەک‌شەممە عادل عەبدول مەهدی سەرۆک وەزیرانی عیراق بۆ یەکەمجار وەک سەرۆک وەزیران سەردانی شاری کەرکوک دەکات".

حسێن ئاڵی ئاماژەی بەوەدا "بڕیارە عەبدول مەهدی لەگەڵ بەرپرسانی ئەمنی و ئیداری شارەکە کۆببێتەوە و گفتوگۆ بکەن دەربارەی کێشەکانی شارەکە، تایبەت ئەو کێشانەی کەرکوک کە هێشتا هەرێم و عیراق لەسەری نەگەشتونەتە رێککەوتن".

ئاڵی باسی لەوەشکرد "لەدرێژی کۆبونەوەکەی سبەینێدا مەلەفی ئەمنی کێشەکانی زەوی و زار ماڵە کوردە دەرکراوەکان گفوتگۆی لەبارەوە دەکرێت".

ئەو پەرلەمانتارەی یەکێتی وتیشی "سبەینێ پەرلەمانتاران و بەرپرسانی یەکێتیش لەکۆبونەوەکە بەشدار دەبن چونکە یەکێتی قورسایی و ئەندام و دەنگدەرێکی زۆری هەیە لەو شارەوە و بەناوچەی هەژمونی خۆی دەزانێت بۆیە بەشدار دەبن و قسەی خۆمان دەبێت".

هـ ـ ب


PM:09:51:13/04/2019


ئه‌م بابه‌ته 1576 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت