دامەزرێنەرەکەی ویکلیکس لە مەترسیدارترین گرتوخانەی بەریتانیا دەستگیرکراوە
وێستگە نیوز-
پێشتر سەرۆکی گروپە تیرۆرستیە زۆر گەورەکان
لەو گرتوخانەیە زیندانی کراون".
ئەمرۆ شەممە ڕۆژنامەی لیناروتوی بەریتانی
بڵاویکردووەتەوە "جولیان ئاسانج دامەزرێنەر و سەرۆکی ماڵپەری ویکلیکس دوای
دەستگیرکردنی لەلایەن پۆلیسەوە براوەتە یەکێک لە گرتوخانە زۆر مەترسیدارەکانی
بەریتانیا کە ناوی "زیندانی بیلمارشە" و بە گوانتانامۆکەی بەریتانیا
ناسراوە".
ڕۆژنامەی لیناروتو ئاماژەی بەوەدا "ئەو
گرتوخانەیە سیستەمێکی زۆر پێشکەوتوی ئاسایشی هەیە و هیچ کەسێک ناتوانێت لێی بچێتە دەرەوە
یان ناوەوە و زۆر پارێزراوە و زیندانییەکانیشی بۆ هەمیشە لەژێر چاودێری زۆر چڕ و تونددان
و تەنها ئەو کەسانە زیندانی دەکرین لەوێ کە گومانلێکراون بە تیرۆری
گەورە".
هەروەها ڕۆژنامەی بولمبێرگ وتویەتی "ئەو
گرتوخانەیە کە بە گوانتانامۆکەی بەریتانیا ناسراوە پێشتر چوار گەورە تیرۆریستی جیهانی
لێبوە کە یەکێکیان ئەبو قەتادەی سەرۆکی ڕێکخراوی قاعیدەی یەمەنی بووە و هەروەها
ئەوانەی دیکەش دامەزێنەر یان سەرۆکی باند و گروپە تیرۆستییە زۆر مەترسیدارەکان
بون".
بلومبێرگ ئەوەشی وتوە "بەشێکی زۆری زیندانییەکان هیچ کات رێگەیان پێ نادرێت
بۆ چونە پارکی زیندانەکە یان بۆ یاریگاکانی نێو زیندانەکە بەڵکو بەشطکی کەمیان
تەنها هەفتەی دوو کاتژمێر ئەو مۆڵەتەیان پێدەدرێت".
بەرپرسانی ئاسایش و وەزارەتی ناوخۆی
بەریتانیاش رەتیانکردووەتەوە هیچ لێدوانێک لەو باریەوە بدەن".
ڕۆژنامەی زە سەنیش باسی لەوە کردوە
"حکومەتی بەریتانیا لەپێناو پاراستنی ئاسانج لەو گرتوخانەیە زیندانی کردوە بۆ
ئەوەی لەلایەن هیچ دەزگایەکی هەواڵگیری وڵاتانەوە هەوڵی رفاندن یان زیانپێگەیاندنی
نەدرێت".
ئەوەش دوای ئەوە دێت کە رۆژی پێنجشەممە دوای
ئهوهی ئیكوادۆر ئهو مافی پهنادانهی دابووی به ئاسانج كشاندیهوه، ناوبراو
لهنێو باڵیۆزخانهی ئهو وڵاته له لهندهن دهستگیركرا.
ماڵپەڕی ویكیلیكس زیاتر لە 400 هەزار
بەڵگەنامەی نهێنی سەبارەت بە هێرشی ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی بۆ سەر عێراق لە ساڵی
2003 بڵاو كردووەتەوە، جەلیان ئاسانج پێی وایە لە ڕێگەی ماڵپەڕەكەیەوە توانیویەتی
پەردە لەسەر كۆمەڵێك تاوانی جەنگی لابدات كە لە عێراق و ئەفغانستان و چەندین وڵاتی
دیكە ئەنجام دراون.
جولیان ئاسانج تەمەنی 47 ساڵەو بە ڕەگەز
ئوسترالییە و دامەزرێنەری سایتی ویكیلیكس-ە لە 29 یۆنیۆی 2012 ەوە لەدەست یاسای
هەڵهاتووە و ماوەی 7 ساڵە لەناو باڵیۆزخانەی ئیكوادۆر لە لەندەن خۆی حەشارداوبو.
هـ ـ ب
PM:06:22:13/04/2019
ئهم بابهته 3720
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت