سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی سەبازی سودان سوێندی یاسایی خوارد
فەریق عەبدولفەتاح بورهان
وێستگە نیوز ـ
شەوی رابردوو فەریق عەبدولفەتاح بورهان، وەک سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی سەبازی سودان لە جێگای عه‌وه‌ز بن عه‌وف سوێندی یاسایی خوارد.
تەلەفیزیۆنی فەرمی سودان مەراسیمی سوێندخواردنەکەی پەخشکرد.
دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر لە دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی ئەنجومەنی سەبازی سودان شەوی رابردوو عه‌وه‌ز بن عه‌وف رایگەیاند، دەستی لە پۆستەکەی کێشاوەتەوە.
عه‌وه‌ز بن عه‌وف، لە وتاری دەستلەکارکێشانەوەیدا وتی، "دوای پرس و راوێژ عه‌بدولفه‌تاح بورهان پشكنه‌ری گشتی سوپا له پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی راگوزه‌ری دەستبەکاردەبێت".
وتیشی، "هاوكات كه‌مال عه‌بدولمه‌عروف جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی راگوزه‌ری له پۆسته‌كه‌ی به‌خشراوه".
عه‌وه‌ز بن عه‌وف جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه كارده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی ئه‌منی سودان یه‌كگرتوو بێت.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هات كه رۆژی پێنجشه‌ممه دوای دوورخستنه‌وه‌ی عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیر سه‌رۆكی سودان له ده‌سه‌ڵات، عه‌وه‌ز بن عه‌وف وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی راگوزه‌ری سوێندی خوارد.
AM:08:53:13/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 2296
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت