به‌وێنه... ناڕه‌زایی به‌شێك له ئێرانیه‌كان دژی بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ
وێستگه نیوز -
وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك له دژی بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ ناساندنی سوپای پاسدارانی ئێران وه‌ك رێكخراوێكی تیرۆریستی هه‌زاران هاوڵاتی ئێران رژانه سه‌رشه‌قامه‌كان و ده‌ستیان به خۆپیشاندان كرد.
وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك دژی بڕیاره‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كه سوپای پاسدارانی ئێرانی به رێكخراوێكی تیرۆریستی ناساند، ئه‌مڕۆ دوای ته‌واو بوونی نوێژی هه‌ینی، هه‌زاران هاوڵاتی ئێرانی رژانه شه‌قامه‌كان ئه‌و وڵاته و ده‌ستیانكرد به سوتاندنی ئاڵای هه‌ر یه‌ك له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسرائیل.
به‌شداربوانی خۆپیشاندانه‌كان دروشمی له‌مێژینه‌وه‌ی خۆیان ده‌وته‌وه كه بریتییه له "مه‌رگ بۆ ئه‌مریكا، مه‌رگ بۆ ئیسرائیل".
رۆژی 8ی ئه‌م مانگه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا سوپای پاسدارانی ئێرانی خسته لیستی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانه‌وه.
ئاژانسی رۆیته‌رز له زاری دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بڵاویكرده‌وه كه "سوپای پاسداران زۆر كارایانه به‌شداره له دابینكردنی پاره و پشتیوانیكردنی تیرۆر وه‌ك ئامرازێكی ده‌وڵه‌تی ئێران".
تره‌مپ وتی: "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان سوپای پاسدارانی ئێرانی خسته لیستی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانه‌وه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت له فشاره دارایی و ئابوورییه‌كانی بۆ سه‌ر ئێران كه به‌رده‌وامه له پشتیوانیكردنی چالاكییه تیرۆریستییه‌كانی".
وتیشی: "سوپای پاسداران وه‌ك هۆكارێكی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی وڵاتان به‌شدارییه‌كی كارای هه‌یه له پشتیوانیكردنی تیرۆر و بره‌وپێدانی".
ئێرانیش وه‌ك كاردانه‌وه‌ی خۆی به‌رامبه‌ر ئه‌م بڕیاره‌ی تره‌مپ، ته‌واوی هێزه‌كانی ئه‌مریكای به تیرۆریست له‌قه‌ڵه‌م داوه.
PM:11:58:12/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 1860
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت