"به جه‌سته‌یان به‌ناوبانگ ده‌بن"
ئه‌دیل به‌ره‌كات
وێستگه نیوزـ
ئه‌دیل به‌ره‌كات، خانمه گۆرانیبێژی سوری هێرشێكی توندی كرده‌سه‌ر ناوه‌ندی هونه‌ری له سوریا و ده‌ڵێت له‌مپه‌ڕی زۆر خراپ له‌به‌رده‌م هونه‌رمه‌نداندایه بۆ ناوپه‌یداكردن و ناوبانگ ده‌ركردن.
ئه‌دیل له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ سایتی سپوتینك-ی روسیا رایگه‌یاندوه كه گۆرانیبێژی سوری رێزی خۆی ناگرێت و له‌م بێسه‌روبه‌ره‌ییه‌دا جێگه‌ی نابێته‌وه، له‌كاتێكدا گۆرانبێژ له وڵاتان خه‌ڵكی بژارده‌ن، كه‌چی لێره به‌بێ رێزی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
ئه‌دیل وتویوتی: "رێگه‌ی سه‌ركه‌وتن له سوریا بۆ هونه‌رمه‌ند دوو رێگه‌یه و سێیه‌می نییه، یان ئه‌وه‌تا ئه‌و هونه‌رمه‌نده پاره‌یه‌كی زۆری هه‌یه و بازاڕ بۆ به‌رهه‌م و كاره‌كانی ده‌كات، یان هه‌ندێكیان ته‌نازول له جه‌سته‌یان ده‌كه‌ن به‌رامبه‌ر به‌ناوبانگ بوون، منیش وه‌ك هه‌موو هونه‌رمه‌ندێكی دیكه روبه‌ڕوی ئه‌و كاره خراپانه ده‌بمه‌وه كه له سوریا ده‌كرێت."
راشیگه‌یاندوه كه هیچ ناچاره نییه باجێك بدات كه له پێگه‌ی كه‌م بكاته‌وه هه‌م وه‌ك خانم و هه‌م وه‌ك هونه‌رمه‌ندێك، ده‌شتڵێت "سازش كردن به جه‌سته‌م و راده‌ستكردنی جه‌سته‌م شتێكی به من قبوڵ ناكرێت".
ئه‌دیل به‌ره‌كات له مانگی ئازاری 2018 له‌لایه‌ن رێكخراوی فریاگوزاریی نێوده‌وڵه‌تی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ كه سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه، وه‌ك باڵیۆزی ئاشتی و نیازپاكی ده‌ستنیشانكراوه و له‌پای ئه‌و هه‌وڵانه‌ی له‌پێناوی مرۆڤایه‌تی و ره‌خساندنی ئاشتی، چه‌ندین بڕوانامه‌ی رێزلێنانی پێ به‌خشراوه.
PM:06:52:12/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 7072
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت