گاڵته‌ی به مار دێت
وێستگه نیوزـ
ماهارانی، ئه‌و كچه ته‌مه‌ن 3 ساڵه ئیندۆنسییه‌یه كه له‌گه‌ڵ مارێكی گه‌وره‌دا هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات و هیچ لێی ناترسێت.
باوكی ماهارانی كاری چاره‌سه‌ری ئاژه‌ڵ و خشۆكه نامۆكانه، به‌هۆی باوكیشیه‌وه ئه‌و منداڵه له ته‌مه‌نی دوو ساڵییه‌وه له‌گه‌ڵ خشۆكه ترسناكه‌كانی وه‌ك مار و تیمساح مامه‌ڵه ده‌كات و هیچ لێیان ناترسێت.
باوكی ماهارانی وتویه‌تی: "كاتێك دایكم ویستی ده‌ست له‌م ماره گه‌وره‌یه بدات، ماره‌كه به توندی خۆی له ده‌ستی ئاڵاند و ئازاری دا، به‌ڵام كاتێك ماهارانی ویستی بایه‌خی پێ بدات، ماره‌كه هێمنیی نواند و به ئارامی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كرد."
وه‌ك له گرته ڤیدۆییه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت ماهارانی ده‌یه‌وێت ده‌رمان له برینی ناو ده‌می مارێكی گه‌وره بدات كه درێژییه‌كه‌ی 4.5 مه‌تر، ئه‌وكاته‌ش كه ته‌مه‌نی دوو ساڵان بووه له ته‌شتێك ئاودا له‌گه‌ڵ تیسماحێكدا ده‌ركه‌وتووه و ویستویه‌تی به فڵچه دانی بۆ بشوات.
PM:08:03:11/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 3476
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت