له به‌ینی دووانا گیری خواردوه
وێستگه نیوزـ
كوڕ و كچێكی چینی سه‌رقاڵی زه‌ماوه‌ندی هاوسه‌رگیری بوون، له‌پڕ كه‌پڵه‌كه‌ی پێشووی خۆی به جلی بوكێنییه‌وه خۆیكرد به هۆڵه‌كه‌دا و له زاوا پاڕایه‌وه بگه‌ڕێته‌وه بۆلای.
ئه‌وه‌ی بوكێی توشی شۆك كرد، ئەوە بوو کە كه‌پڵه‌كه‌ی پێشوی زاوا له‌وكاته‌دا هاته به‌رده‌میان كه خه‌ریك بوو له‌سه‌ر سته‌یج له‌گه‌ڵ زاوا ماچی یه‌كتر بكه‌ن، له‌وه‌ش زیاتر، كه‌پڵه‌كه‌ی پێشوو خۆی دا به‌سه‌ر ده‌ستوپێی زاوا و داوای هه‌لێكی دیکەی لێ‌كرد و بەگریانەوە پێی وت:"خه‌تای من بوو، تكایه بمبوره..بگه‌ڕێوه بۆلام".
كه‌پڵه‌كه‌ی پێشووی زاوا هاوشێوه‌ی بوكێ خۆی گۆڕی بوو، ئەویش جلی بوكێنیی له‌به‌ركردبوو، وەک دواتریش بەدواداچونی بۆکرا، دەرکەوت کە بۆ ئاهه‌نگه‌كه‌ش بانگهێشت نه‌كراوە.
بوكێ و خانه‌واده‌كه‌ی به بینینی ئەو دۆخە توشی شۆك بوون، کەپڵەکە لەملاوە دەپاڕایەوە و زاواش لەولاوە هه‌وڵی ده‌دا دڵنه‌وایی بوكێ بكات، به‌ڵام بوکێ به‌توندی ده‌ستی زاوای به‌ردا و سه‌ر سته‌یجی به‌جێهێشت.
ئیداره‌ی پێشوازیی هۆڵه‌كه له‌وباره‌یه‌وه وتویه‌تی: پێشتر له هیچ ئاهه‌نگێكدا توشی شتی وا چاوه‌ڕوان نه‌كراو نه‌بوون، ئیتر ئه‌مه خۆشه‌ویستییه و ره‌نگه ئه‌مه دیوه راسته‌قینه‌كه‌ی خۆشه‌ویستی بێت كه ئه‌و كچه‌ی وا لێكردبێت هه‌رچۆنێك بێت بگاته‌وه به خۆشه‌ویسته‌كه‌ی.
له هه‌وڵێكیشدا بۆ بەردەوامبونی زه‌ماوه‌نده‌كه، ئیداره‌ی هۆڵه‌كه په‌ندێكی چینیان دا به گوێی ئاماده‌بواندا كه ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر پرسیار له‌ژیان بكه‌یت خۆشه‌ویستی چییه، وه‌ڵامه‌كه ئه‌وه‌یه كه ده‌ڵێت: خۆشەویستی ئەوەیە ژیانت بۆ كه‌سێكی دیكه ته‌رخان بكه‌یت".
بڵاوبونه‌وه‌ی گرته ڤیدیۆییه‌كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بیروڕای جیاوازی به‌دوای خۆیدا هێنا و زۆرێك سه‌ركۆنه‌ی كه‌پڵه‌كه‌ی پێشوی زاوایان كرد، یه‌كێك نوسیویه‌تی: "په‌یوه‌ندیی كه‌سانی دیكه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆت تێك مه‌ده."
یه‌كێكی دیكه‌ش ده‌ڵێت: "ئاخر بۆیه باش نییه له‌گه‌ڵ كه‌پڵی پێشوو هیچ په‌یوه‌ندیت بمێنێت تا توشی ئه‌مه نه‌بیت"، یه‌كێكی دیكه‌ش مافی به بوكێ داوه و نوسیویه‌تی: "شتێكی زۆر نه‌گونجاوه، كه ئه‌مه روبدات چۆن زه‌ماوه‌ند به‌رده‌وام بێت".
PM:08:56:08/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 5568
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت