لەنێوان یەک ملیۆن دۆلار و هەوادارانیدا کامیانی هەڵبژارد
ئۆزجان دێنیز
وێستگه نیوزـ
ئۆزجان دێنیز، گۆرانیبێژ و ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگی توركیا هه‌موو ئه‌و داواكارییانه‌ی پشتگوێخست كه داوایان لێكردبوو ئاهه‌نگه‌كه‌ی له ئیسرائیل سازنه‌كات، بۆیه روی له ته‌لئه‌بیب كرد و له به‌رده‌م 11 هه‌زار كه‌س ده‌ستی به گۆرانی وتن كرد.
چه‌ند مانگێك بوو مشت‌ومڕ و پڕوپاگه‌نده سه‌باره‌ت به سازكردنی ئاهه‌نگه‌كه‌ی ئۆزجان له ئارادا بوو، به‌ڵام ئه‌و ئه‌كته‌ره توركه كه پاڵه‌وانی درامای "بوكی ئیسته‌نبوڵ"ه، گوێی به‌و مشتومڕه نه‌دا و له‌گه‌ڵ كچه هاوكاره‌كه‌ی له هه‌مان دراما به‌ناوی ئاسلی ئیفنه‌ر كه رۆڵی سوره‌یا-ی بینیوه، چوه ته‌لئه‌بی و ئاهه‌نگه‌كه‌ی سازكرد.
به‌پیچی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی حوڕیه‌ت-ی چاپی توركیا، بلیتی ئاهه‌نگه‌كه‌ی ئۆزجان له ئیسرائیل به 300 دۆلار ده‌ستپێكرد و سه‌رجه‌میان فرۆشران و 11 هه‌زار كه‌س به‌شدارییان كرد و له‌و ئاهه‌نگه ئۆزجان یه‌ك ملیۆن دۆلاری ده‌ستكه‌وت و كچه هاوكاره‌كه‌شی 350 هه‌زار دۆلاری وه‌رگرت.
هه‌واداره ئیسرائیلیه‌كانی ئۆزجان له‌وه‌وه به‌و ئه‌كته‌ره سه‌رسام بوون كه دراماكه‌یان له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنی وڵاته‌كه‌یان بینی كه بۆ زمانی جوله‌كه وه‌رگێڕدرابوو، به‌ڵام به‌وكاره‌ی ئۆزجان هه‌وادارانی خۆی له وڵاتانی عه‌ره‌ب توڕه‌كرد كه داوایانكردبوو نه‌چێته ئیسرائیل.
ئۆزجان دێنیز كاروانیی هونه‌ریی خۆی به گۆرانی وتن ده‌ستپێكرد و چه‌ند ئه‌لبومێكی بڵاوكرده‌وه، دواتر له ساڵی 1999 روی له كاری نواندن كرد و یه‌كه‌م رۆڵی خۆی له درامای Yalan mi دا بینی.
PM:09:57:07/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 9124
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت