نایه‌وێت ببێته شاجوان
وێستگه نیوزـ
گەنجترین كچه نمایشكاری سوریا هه‌موو ئۆفه‌رێك ره‌تده‌كاته‌وه كه سه‌باره‌ت به به‌شداریكردن له كێبڕكێی شاجوان و درامای تەلەفزیۆنی ئاراسته‌ی ده‌كرێت.
ئینجی ساڵح، كچه نمایشكاری سوریا چه‌ندینجار داوای لێكراوه به‌شداری له كێبڕكێی شاجوان له سوریا و لوبنان بكات، زۆرجاریش داوای لێكراوه له دراما سورییه‌كاندا كاری نواندن بكات، به‌ڵام ئه‌و ره‌تیكردوه‌ته‌وه.
ئینجی ته‌مه‌نی 19 ساڵه و بە گەنجترین کچە نمایشکاری جلوبەرگی سویا دادەنرێت، له لێدوانێكیشدا وتویه‌تی كه ئامانجی په‌ره‌پێدانی تواناكانیه‌تی له‌بواری نمایشی جلوبه‌رگدا به‌و هیوایه‌ی گرنگترین رۆڵ له نمایشه جیهانییه‌كاندا ببینێت، خۆشی دانی ناوه به‌وه‌ی كه ئه‌وه‌نده لێهاتوویی و كارامه‌یی تێدایه بتوانێت بگاته ئاستی خانمه نمایشكاره جیهانییه‌كان.
سه‌باره‌ت به ره‌تكردنه‌وه ئه‌و ئۆفه‌رانه‌ش، ئینجی وتویه‌تی كه رۆڵ بینین له دراما و به‌شداریكردن له كێبڕكێی شاجوان، له ئاست خه‌ونه‌كانی ئه‌ودا نییه و بەوە ناگاتە نمایشه جیهانییه‌كانی جلوبه‌رگ، وتیشی: زۆرێك په‌یدابون به‌خۆیان ده‌ڵێن "مۆدیڵ" به‌ڵام ئامانجیان مۆدێل نییه، به‌ڵكو به‌ناوبانگبون و ناو په‌یداكردنه و هه‌ندێكیشیان به‌و وێنانه‌ی بڵاویدەکەنەوە سنوری "بوێری"یان شكاندوه.
ئینجی ئاشكراشیكردوه كه ده‌یه‌وێت كۆمپانیایه‌كی رێكلام دابمه‌زرێنێت و ده‌سته و كارمه‌ندی ته‌واویشی بۆ ئه‌و كۆمپانیایه ئاماده‌كردوه كه كاریان دیزاین و به‌رهه‌مهێنانی رێكلامه به‌شێوه‌یه‌كی پیشه‌گه‌رانه.
PM:09:33:07/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 8944
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت