به‌ڤیدیۆ..ساتی هه‌ڵاتنی ده‌یان كچ له شوێنێكی له‌شفرۆشی
وێستگه نیوزـ
ئیداره‌ی پۆلیسی ئاكار و ره‌وشت له كوه‌یت هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراوانی ئه‌و شوێنانه ده‌ستپێكرد كه گومان ده‌كرێت بۆ كاری له‌شفرۆشی به‌كاربهێنرێن.
له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا كه له ناوچه‌ی جه‌لیب شیوخ، ئه‌نجامدرا، ده‌یان كچ له‌كاتی هه‌ڵاتنیاندا ده‌ستگیركران كه به ره‌گه‌ز خه‌ڵكی ئه‌فریقا و وڵاتانی ئاسیان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌ش ده‌ستگیركران كه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی حه‌ز و ئاره‌زویان رویان له‌و ناوچه‌یه كردبوو.
وه‌ك له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كچه‌كان هه‌ندێكیان نیمچه‌رووتن و ده‌یانه‌وێت له‌م سه‌ربان بۆ ئه‌و سه‌ربان بڕۆن و خۆیان له‌ده‌ست پۆلیس رزگار بكه‌ن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له كوه‌یت ئاشكرایكردوه ئه‌وانه‌ی ده‌ستگیركراون له هه‌ردوو ره‌گه‌ز ره‌وانه‌ی وڵاتاه‌كانیان ده‌كرێنه و چیتر رێگه نادرێت روو له كوه‌یت بكه‌نه‌وه.
PM:06:38:07/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 59776
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت