ده‌می ته‌ته‌ڵه‌ی كرد
وێستگه نیوزـ
ئه‌لیسا، خانمه گۆرانیبێژی لوبنانی له‌كاتی سازكردنی ئاهه‌نگێك له شاری دوبه‌ی، ده‌می ته‌ته‌ڵه‌ی كرد و له‌بری ئه‌وه‌ی بڵێت قه‌هوه‌چی، وتی خاشقچی.
به‌پێی ئه‌و گرته ڤیدیۆییه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبوه‌ته‌وه، ئه‌لیسا له‌پێش ده‌ستكردن به ئاهه‌نگه‌كه‌ی سوپاسی هه‌موو ئه‌وانه‌ی كردوه كه ئاماده‌ی ئاهه‌نگه‌كه‌ی بوون، هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌لیسا ویستویه‌تی سوپاسی چه‌ند كه‌سێكی دیكه بكات.
ئه‌و خانمه ویستویه‌تی سوپاسی كه‌سێك بكات به‌ناوی (ماهر قه‌هوه‌چی) به‌ڵام ناوه‌كه‌ی لێ تێكچوو و له‌بری ئه‌وه وتی (ماهر خاشقچی)، ئینجا كه زانی هه‌ڵه‌ی كردوه، دایه قاقای پێكه‌نین و به پرسیاركردنه‌وه وتی: خاشقچی؟
قاقا لێدانه‌كه‌ی ئه‌لیسا بوه‌هۆی توڕه‌یی هه‌ندیچك له به‌كارهێنانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و داوایان كرد لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت.
یه‌كێك له‌وانه‌ی ره‌خنه‌یان گرتوه، ئه‌لیسای به‌وه تۆمه‌تباركردوه كه هه‌مشه له پرسی خاشقچیدا دژبه سعودیه‌یه، یه‌كێكی دیكه‌ش نوسیویه‌تی كه رۆتانا بێئاگایه له‌وه‌ی ئه‌لیسا چۆن هێرشده‌كاته‌سه‌ر سعودیه.
به‌كارهێنه‌رێكی دیكه‌ش نوسیوه‌یه‌تی كه له لوبنان 78 كه‌سایه‌تیی سیاسی و رۆژنامه‌وان كوژراون و كه‌سیش باسیان ناكات، هیوادارم ئه‌لیسا به هه‌ڵه‌ش بێت یه‌كجار ناوی ئه‌وانیش بهێنێت، چونكه قاشقچی به‌زیاده‌وه مافی خۆی وه‌رگرته‌وه.
PM:05:34:07/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 4884
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت