3 نامه‌ی دڵداریی ناپلیۆن فرۆشران
وێستگه نیوز ـ
له زیادكردنێكی ئاشكرادا له وڵاتی فه‌ڕه‌نسا سێ نامه‌ی دڵداری ناپلیۆن پۆناپارت فه‌رمانده‌ی فه‌ڕه‌نسی كۆچكردوو به نیو ملیۆن یۆرۆ فرۆشران.
سێ نامه‌ی دڵداری كه له‌نێوان ساڵانی 1796 و 1804 له‌لایه‌ن ناپلیۆن پۆناپارت فه‌رمانده‌ی فه‌ڕه‌نسی كۆچكردوو بۆ جۆزیفین-ی هاوسه‌ری نووسراون، به نیو ملیۆن یۆرۆ فرۆشران.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی ئه‌سۆشێتد پرێس، خانه‌ی "درویو" رایگه‌یاند كه رۆژی پێنجشه‌ممه له زیادكردنێكی ئاشكرادا له شاری پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا سێ نامه‌كه به 513 هه‌زار و 500 یۆرۆ فرۆشران.
له یه‌كێك له نامه‌كاندا كه له 18ی نیسانی 1796 و له كاتی هێرشكردنه‌سه‌ر به‌ریتانیا نووسراوه، ناپلیۆن بۆ جۆزیفین-ی نووسیوه "هاوڕێكه‌م هیچ نووسراوێكم له تۆوه به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه، ئایا به‌وه‌شێوه‌یه سه‌رقاڵ بوویت كه هاوسه‌ره‌كه‌ت له‌بیر بچێت كه له بارودۆخێكی ناخۆشدایه و ته‌نها بیر له تۆ ده‌كاته‌وه؟.... من دابڕاوم و تۆ له‌بیرت كردووم، ماوه‌ی هه‌شت رۆژه به‌بێ خه‌و و پشوودان به‌سه‌ر ئه‌سپه‌وه‌م".
ناپلیۆن یه‌كێكه له سه‌ركرده مه‌زنه‌كانی ئه‌ورووپا و جیھان و توانی له پاڵ ئیمپراتۆریه‌تی روسیا، نه‌مسا و به‌ریتانیا، ئیمپراتۆریه‌تێكی به‌هێزی فه‌ره‌نسی دابمه‌زرێنێت و له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتیدا چه‌ندین جه‌نگی ئه‌نجام داوه.
سه‌رچاوه: sputnik
PM:07:30:06/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 2824
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت