سوپرایزه‌كه‌ی هه‌ڵكه‌وت زاهیر
وێستگه نیوزـ
له هۆتێل رۆتانا-ی شاری هه‌ولێر، ئاماده‌بوانی فیستڤاڵێك سوپرایزێك بۆ هه‌ڵكه‌وت زاهیر، ئاوازدانه‌ری كوردكرا و پیرۆزبایی یادی له‌دایكبونی لێكرا.
له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئنستاگرام، هه‌ڵكه‌وت زاهیر، ئاوازدانه‌ری كورد گرته‌ی ڤیدیۆیی كاتی سوپرایزه‌كه‌ی بڵاوكردوه‌ته‌وه كه تیایدا كێكی یادی له‌دایكبونی له‌لایه‌ن چه‌ند خانمێك و هاوڕێ و دۆسته‌كانییه‌وه بۆ ئاماده‌كراوه.
سوپرایزه‌كه له (فیستڤاڵی ئه‌ڵماسی 2019) بۆ هه‌ڵكه‌وت زاهیر كراوه كه له هۆتێل رۆتانا-ی شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چووه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ساتیی كوردپیدیا، هه‌ڵكه‌وت زاهیر بە‌یە‌کێک لە دیارترین موزیسیانی كورد و خاوە‌نی زۆرترین گۆرانی لە مێژووی ھونە‌ری کوردستاندا دادە‌نرێت و یە‌کە‌مین کە‌سە توانبێتی گە‌نج وە‌ک ستار بناسێنی لە بواری ھونە‌ریدا، یه‌كێكیشه له‌وانه‌ی كه زۆرترین ئافرە‌تی ھونە‌رمە‌ندی ھێناوه‌ته ناو بواری گۆرانی وتن.
هه‌ڵكه‌وت زاهیر لەدایکبوی ساڵی 1972ی شاری سلێمانیه و پە‌یمانگای ھونه‌رە‌جوانە‌کانی بە‌شی موزیک تە‌واو کردوە لە ساڵی 1992 ژە‌نیاری ئامێری ئۆبوا بووە، لە‌ھە‌مان ساڵدا دە‌ستی بە کاری میلۆدی دانان کردووە یە‌کە‌م کاری وە‌ک میلۆدی دانان بۆ (ئە‌ژدە‌ر وە‌ھبی) بووە .
لە کابینە‌ی پێنجە‌می حکومە‌تی ھە‌رێمی کوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی نێچیرڤان بارزانی بۆ دوە‌مین جار کرایە‌وە ڕاوێژکاری سە‌رۆکی حکومە‌ت بۆ کار‌و باری ھونە‌ری، لە شە‌شە‌مین کابینە‌ی حکومە‌تی ھە‌رێمی کوردستان بە ھە‌مان پۆست راوێژکاری دانرایە‌وە تا دواجار خۆی دە‌ستی لە‌کاری حکومە‌ت ھە‌ڵگرت.
ساڵی 2009 دا‌مە‌زرێنە‌ری یە‌کە‌مین کە‌ناڵی ھونە‌ری بوو لە کوردستاندا بە‌ناوی (کۆڕە‌ک تیڤی) بۆ ماوە‌ی یە‌ک ساڵ بە‌ڕێوبە‌ری گشتیی ئە‌و کە‌ناڵە بوو.
دیاترین ئە‌و ده‌نگانه‌ی کە میلۆدی بۆ داناون: (مە‌رزیە فە‌ریقی , لە‌یلا فە‌ریقی و میرا و لۆکە و باخان و ھانی و چۆپی فە‌تاح و ناسلی و پە‌یوە‌ند جاف و ئە‌یوب عە‌لی ونیلیسا و شانیا و دە‌شنێمراد، تارا ڕە‌سول و عە‌بدولقە‌ھار زاخۆیی , ھە‌ڵدێرو کریستاڵ، ھێمن حسێن)، ئه‌مه جگه‌له ئاوازدانان بۆ چه‌ندین خانمه گۆرانیبێژی عه‌ره‌ب.
PM:10:49:05/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 51948
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت