یاری په‌بجی له هندستان قه‌ده‌غه كرا
وێستگه نیوز –
ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاتی هندستان بڕیاریاندا به قه‌ده‌غه‌كردنی یاری به‌ناوبانگی په‌بجی له‌و وڵاته‌دا و هۆشدارییان دا له‌وه‌ی هه‌ر هاوڵاتییه‌ك ئه‌و یارییه بكات، ده‌خرێته زیندانه‌وه.
دوای بڕیاره‌كه‌ش له شاره جیاوازه‌كانی هندستان 26 كه‌س به تۆمه‌تی یاریكردنی په‌بجی ده‌ستگیران و خرانه زیندانه‌وه.
ئه‌م بڕیاره له‌لایه‌ن هندییه‌كانه‌وه بووه مایه‌ی گاڵته‌جاڕی و پێیانوایه كه پێویستی نه‌ده‌كرد، ده‌سه‌ڵاتداران ئه‌و یارییه قه‌ده‌غه بكه‌ن.
هاوگات تیمی دامه‌زرێنه‌رانی یارییه‌كه ده‌ستیانكرد به په‌یوه‌ندیكردن به ده‌سه‌ڵاتدارانی هندستانه‌وه بۆ زانینی هۆكاری قه‌ده‌غه‌كردنی و هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی.
یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ی به‌رپرسانی هندستان یارییه‌كه‌یان قه‌ده‌غه‌كردووه ئه‌وه‌یه كه په‌بجی هۆكارێكه له هۆكاره‌كانی ئه‌شكه‌نجه‌دان و توندوتیژی له زۆربه‌ی ماڵان‌دا و به‌رده‌وامبوونی حه‌زی توندوتیژی لای زۆربه‌ی لاوانی هندی دروست ده‌كات.
سه‌رچاوه: sputnik
PM:10:31:27/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 3980
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت