به‌یه‌كجار 33 ملیۆن دۆلاری برده‌وه
مات هارت
وێستگه نیوزـ
پیاوێكی ئوسترالی به‌وه وه‌سفكرا كه به‌هێزترین به‌ختی له‌جیهاندا هه‌یه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی له یه‌ك راكێشاندا، دوو یانسیبی بۆ ده‌رچوو.
رۆژنامه‌ی گاردیان-ی چاپی به‌ریتانیا بڵاویكرده‌وه كه پیاوه ئوسترالییه‌كه بەناوی (مات هارت) ماوه‌ی 30 ساڵه ئالوده‌ی كڕینی بلیتی یانسیب بووه و هیچ جارێک هیچی بۆ ده‌رنه‌چووه، به‌ڵام دواجار و دوای كڕینی دوو بلیت له یانسیبی Oz Lotto، له یه‌ك راكێشاندا هه‌ردوو یانسیبه‌كه‌ی ده‌رچووه و بوه‌ته‌خاوه‌نی 33 ملیۆن دۆلار.
پیاوه به‌به‌خته‌كه خه‌ڵكی شاری ملبۆرن-ی ئوسترالیایه و بیری چوبوه‌وه كه ئه‌و دوو بلیته‌ی كڕیوه، راكێشانی یانسیبه‌كه‌ش رۆژی سێشه‌ممه 26ی ئازاری 2019 به‌ڕێوه‌چووه، دوای زانینی ئه‌وه‌ی كه یانسیبه‌كه‌ی بۆ ده‌رچوه، پیاوه‌كه وتویه‌تی: "قسه‌م پێ ناكرێت.. باوه‌ڕ به‌وه ناكه‌م".
مات راشیگه‌یاندوه كه به‌نیازه دوای ده‌ستكه‌وتنی ئه‌و بڕه پاره‌یه بیر له خانه‌نشینی بكاته‌وه، یان خانویه‌كی نوێ بكرێت یان پشوویه‌ك به‌سه‌ر به‌رێت.
برۆنوین سپنس، وته‌بێژی خه‌ڵاتی یانسیبی Oz Lotto له‌وباره‌یه‌وه رایگه‌یاندوه كه مات هارت ئاگای له‌وه نه‌بووه بلیته‌كانی بۆ ده‌رچووه، بۆیه خۆیان چونه‌ته‌لای و پێیان وتوه كه به دوو بلیتی جیاواز ئه‌و بڕه پاره زۆره‌ی بردوه‌ته‌وه.
AM:11:50:27/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 2352
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت