به‌وێنه..بەرزبونەوەی ئاستی ئاوی ده‌ربه‌ندی رانیه
ده‌ربه‌ندی رانیه-فۆتۆ- کەریم مەحمود
وێستگه نیوزـ
ئاستی ئاوی ده‌ربه‌ندی رانیه تا رۆژی سێشه‌ممه 26ی ئازاری 2019، به‌ڕێژه‌یه‌كی جیاواز له ساڵانی رابردوو به‌رزبووه‌ته‌وه و به‌هۆی مه‌ترسی له‌سه‌ر پردی ده‌ربه‌نده‌كه‌ش، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی چاكردن و پاراستنی رێگه‌وبانی راپه‌ڕین، هاتوچۆی ئوتومبێلی بارهه‌ڵگری له‌سه‌ر پردی ده‌ربه‌ندی رانیه قه‌ده‌غه‌كرد.
له راگه‌یه‌نراوێكدا به‌ڕێوبه‌رایه‌تی چاكردن و پاراستنی رێگه‌وبانی راپه‌ڕین رایگه‌یاندووه، پردی ده‌ربه‌ندی رانییه پێویستی به نوێكردنه‌وه هه‌یه و له مانگی 7 و 8ی ئه‌مساڵدا ده‌ست ده‌كرێت به نوێكردنه‌وه‌ی، هۆكاری دواكه‌وتنی نوێكردنه‌وه‌كه‌ش بۆ به‌رزیی ئاستی ئاو له ئێستادا گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه.
ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه:
هۆشداری و ئاگاداریه‌ك له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاكردن و پاراستنی ڕێگاوبانی ڕاپه‌ڕین.
ڕۆژانه له‌په‌یج و ئه‌كاونته‌كانه‌وه باس له‌مه‌ترسی له‌سه‌ر پردی ده‌ربه‌ندی ڕانیه‌ده‌كرێت, كه هه‌ندێكیان پێیان وایه ئه‌و مه‌ترسیانه به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوه‌كه‌یه كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبۆته‌وه له‌مساڵدا , به‌ڵام له‌ڕاستیدا مه‌ترسی ڕاسته‌قینه شتێكی تره‌و هیچ په‌یوه‌ندی به ئاستی ئاوه‌كه‌وه نیه, به‌ڵكو خودی پرده‌كه به‌پلێت و تره‌س و گێرده‌ره‌كانه‌وه له‌مه‌ترسیدان ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و (deflection)ه واته چاڵبوونی ناوه‌ڕاستی هه‌موو سپانه‌كان به‌تایبه‌ت سپانی ناوه‌ڕاست.
تاكه چاره‌سه‌ری كاتی له‌ئێستادا بریتییه له كه‌م كردنه‌وه‌ی قورسایی (load)ه له‌سه‌ر پرده‌كه.
به‌هه‌وڵ و به‌دواداچوونی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان و پشتیوانی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین، به‌فه‌رمانی وه‌زاری وه‌زاره‌تی ئاوادانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن و له‌مانگی 12 ساڵی 2018 فه‌رمانی ده‌ستبه‌كاربوون بۆ گۆڕینی پرده‌كه ده‌رچوو له ئاسنه‌وه بۆ كۆنكرێت و زیادكردنی دوو پایه‌ی تر كه‌چاره‌سه‌ری یه‌كجاریه بۆ پردی ده‌ربه‌ند، وه بوجه‌ی ته‌وای بۆ دانراوه به‌ڵام به‌هۆی به‌رزی ئاستی ئاوه‌كه ناتوانرێت له‌ئێستادا كاری تێدابكرێت.
هه‌ربۆیه دوای سه‌ردانی كردنی ستافی ئه‌ندازیاری و به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین و لێپرسراوی به‌شی هونه‌ری، قایمقامی ڕانیه به‌ڕیوه‌به‌ری پۆلیس و هاتوچۆو به‌رگری شارستانی، هه‌روه‌ها ستافیێكی سه‌نته‌ری ڕاوێژكاری به‌شی ئه‌ندازیاری زانكۆی ڕاپه‌ڕین بڕیاردرا به:
1-قه‌ه‌غه‌كردنی هاتوچۆی ئوتۆمبێلی بارهه‌ڵگر به‌سه‌ر پرده‌كه تا دوای دروستكردنی پرده نوێیه‌كه كه بڕیاره له نێوان مانگی 7 بۆ 8 ی ئه‌مساڵ ده‌ستبه‌كار بێت.
2- كۆنتڕۆڵكردنی هاتوچۆی ئوتۆمبێلی بچووك له‌لایه‌ن لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له‌پێناو پاراستنی ژیانی هاوڵاتیان.
3- له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا ده‌ستبكرێت به‌نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی پرده‌كه.
به‌هیوای ئه‌وه‌ی هاوڵاتیان هاریكارمان بۆ ئه‌وه‌ی هیچ ڕووداوێكی نه‌خوازراو ڕوونه‌دات.
PM:11:55:26/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 3756
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت