هاوڵاتیان لە پڕبونی بەنداوی دوکان ئاگادار دهكرێنهوه
نزیکبونەوەی ئاوی بەنداوی دوکان لە سەرڕێژەکەی
وێستگەنیوز-
بەهۆی بەرزبونەوەی ئاستی ئاوی بەنداوی دوکانەوە، سەرۆکایەتیی شارەوانیی دوکان ئاگادارییهكی ئاراستەی هاوڵاتییان و خاوەنی چێشتخانە و ڤێلا و خانوو و کەپر و باخ و سەرجەم پرۆژە گەشتیاری و بازرگانییەکان كرد دەكەونە سەر زێی بچوك و داوایان لێدهكات خۆیان بەدووربگرن لە سهردانی ناوچە قەدەغەکراوەکان و رۆخی زێیهكه.
ئەمرۆ سێشەممە 26ی ئازاری 2019، سەرۆکایەتیی شارەوانیی دوکان ئاماژەی بە نوسراوی بەڕێوەبەرایەتیی بەنداوی دوكان كرد کە باس لە زەرەرو زیانگەیاندن دەكات بە موڵك و ماڵ و پڕۆژەی كشتوكاڵ لە كاتی بەردانەوەی ئاوی دەریاچەی دوكان.
لە ئاگادارییهكهدا، شارەوانیی دوکان ئاماژە بەوەدەکات: بەهۆی بەردەوامی بەرزبونەوەی ئاستی ئاوی دوکان و بەردەوامیی وەرزی باران بارین پێشبینی دەکەن لە کاتی سفردا بەنداوەکە پرببێت و بڕی دەرچوونی ئاوی بەنداوەکە لە دەستی ئەوان نەمێنێت و لە کۆنترۆڵ دەربچێت.
بۆ ئەو مەبەستە سەرۆكایەتیی شارەوانیی دوکان ئاگاداری گشت لایەكی كردوهتهوه کە لە ناوچەی قەدەغەكراو و ڕۆخی زێی بچوك خۆیان بە دور بگرن لەو پێشھات و گۆڕانكاریانەی لە كاتی بەرزبوونەوەی ئاوی زێكە ڕوودەدات ، چونكە وهك له ئاگادارییهكهدا هاتووه "مەترسییەكی زۆر بۆسەر موڵك و ماڵ و ژیانیان دروست دەكات."
لەسەرەتای ئەم هەفتەیەوە، بەهۆی بارینی بارانی زۆر لە ناوچە جیاجیاکانی پشت بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان و بەردانەوەی بەشێک لە ئاوی بەنداوەکانی ئێران، کە دەڕژێنە ناو هەردوو بەنداوی دوکان و دەربەندیخانەوە، ئاستی ئاوی بەنداوەکان بە ڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و نزیکبوونەتەوە لە سەرڕێژکردن و پڕبوون و بەردانەوەشی مەترسی دروستدەکات.
PM:11:26:26/03/2019
ئهم بابهته 5496
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت