حكومه‌تی عیراق سێشه‌ممه‌ی داهاتووی كرده‌ پشوو


وێستگه‌ نیوزـ

بۆ یادی شه‌هیدبونی ئیمام موسای كازم، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق فه‌رمانی كرد رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو له‌ داموده‌زگاكانی حكومه‌ت بكرێته‌ پشوی فه‌رمی.

له‌ كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی هه‌فتانه‌ی خۆیدا، عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاند كه‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانیان راسپاردوه‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو 2ی نیسانی 2019، بكرێته‌ پشوی فه‌رمی له‌ داموده‌زگاكانی حكومه‌تدا.

ئیمام موسا بن جه‌عفه‌ر كازم ساڵی 128ی كۆچی له‌دایكبووه‌ و ساڵی 183ی كۆچی كۆچی دوایی كردوه‌، ئیمام كازم،له‌ 12 ئیمامی شیعه‌كاندا، حه‌وتم ئیمامه‌ و كوڕی ئیمام جه‌عفه‌ر بن محه‌مه‌د بن سادقه‌ به‌شێك له‌ ژیانی له‌ به‌ندینخانه‌دا به‌سه‌ربردووه‌ و هه‌ر له‌ به‌ندیخانه‌ش كۆچی دوایی كردوه‌.

ساڵانه‌ سه‌دان هه‌زار موسڵمان بۆ یادی شه‌هیدبونی ئیمام كازم، روو له‌ ناوچه‌ی كازمیه‌ی باكوری به‌غدا ده‌كه‌ن و هێزه‌ ئه‌مینیه‌كانی عیراقیش رێوشوێنی ئه‌منیی توند بۆ ئه‌و مه‌راسیمه‌ ده‌گرنه‌به‌ر.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ و له‌ دانیشتنی ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراقدا، ده‌نگ له‌سه‌ر به‌خشینی هاوڵاتیانی ئێران له‌ رسوماتی وه‌رگرتنی ڤیزای عیراق درا به‌و مه‌رجه‌ی به‌ هه‌مانشێوه‌ لایه‌نی ئێرانیش عیراقییه‌كان له‌و رسوماته‌ ببه‌خشێت.

هه‌ر له‌ دانیشتنه‌كه‌دا ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ كونسوڵگه‌ریی فه‌خریی ئه‌ڵمانیا له‌ پارێزگای به‌سره‌ درا.


PM:11:01:26/03/2019


ئه‌م بابه‌ته 13132 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو