دەوامی هێزە ئەمنییەکانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم رێكده‌خرێته‌وه
وێسگه نیوزـ
وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریداوه ده‌وامی سه‌رجه‌م هێزه ئه‌منییه‌كان وه‌ك پێش سیستمی پاشه‌كه‌وت رێكبخاته‌وه به جۆرێك ده‌وامكردن له 8ی به‌یانی بۆ 3ی پاشنیوه‌ڕۆ بێت.
لیوا بەختیار بابان، بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هەرێمی کوردستان بە كه‌ناڵی روداوی راگەیاندوه: رۆژی دووشەممە 25ی ئازاری 2019، بڕیاریانداوە بە رێکخستنەوەی دەوامی سەرجەم هێزە ئەمنییەکان به‌جۆرێك كه هاوشێوەی پێش جێبەجێکردنی سیستمی پاشەکەوتی موچەی لێ بێته‌وه، وتیشی: موچە ئاسایی بوەتەوە و دەبێت دەوامیش ئاسایی بێتەوە.
بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هەرێمی کوردستان ئاشكراشیكرد كه لە وەزارەتی ناوخۆ رۆژی ئۆفی زیادە نامێنێت و دەوامیش دەکرێتە كاتژمێر 8ی بەیانی بۆ 3ی پاشنیوەڕۆ و تەنها رۆژانی پێنجشەممە دەوام تا كاتژمێر 2ی پاشنیوەڕۆ دەبێت.
لەدوای جێبەجێکردنی سیستمی پاشەکەوتی موچە، هەندێک لە وەزارەت و فەرمانگەکان دەوامیان کەمکردەوە و چەند رۆژێک ئۆفی زیادەیان دەدایە فەرمانبەران، بەڵام ئێستا پاشەکەوت نەماوە و فەرمانبەران موچەکانیان بەتەواوی وەردەگرن.
PM:09:38:26/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 8852
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت