وەزارەتی نەوتی عیراق داهاتی مانگی شوباتی ئاشكراكرد


وێستگەنیوز-  

وەزارەتی نەوتی عیراق رایگەیاند داهاتی مانگی رابردووی فرۆشتنی نەوت زیاتر لە شەش ملیار دۆلار بووە، بەهۆی خراپی رەوشی كەش و هەواش هەناردەكردنی نەوت لە بەندەرەكانی باشوری عیراق راگیرا.  

ئەمرۆ سێشەممە 26ی ئازاری 2019، عاسم جیهاد وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عیراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، تێكرای فرۆشتنی هەر بەمیلێك نەوت لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا 60 دۆلارو 94 سەنت بووە، مانگی رابردوو 99 ملیۆن و 120 هەزار بەرمیل هەناردەكراوە، و داهاتەكەشی شەش ملیار و 59 ملیۆن و 96 هەزار دۆلار بووە 

. ئاژانسەكانی هەواڵیش لە دو سەرچاوەی عیراقەوە بڵاویانكردەوە بەهۆی تێكچونی كەش و هەوا و كاریگەری لەسەر باركردنی و گواستنەوەی، وەزارەتی نەوتی عیراق باركردنی نەوتی لە بەندەرەكانی باشور راگرت، پێشبینیش دەكەن سبەینێ چوارشەممە عیراق دەست بە هەناردەكردنەوەی نەوت بكاتەوە.  

پێشتریش وەزارەتی نەوتی عیراق رایگەیاندبوو، مانگی کانونی دوەمی ئەمساڵ عێراق 113 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی هەناردەی دەرەوە كردووە  و 6 ملیارو 366 ملیۆن دۆلار داهاتی هەبووە.


PM:09:27:26/03/2019


ئه‌م بابه‌ته 984 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو