داعش بەرپرسیارێتیی خۆی لە هێرشەكەی مەنبج راگەیاند


 وێستگەنیوز-  

رێكخراوی داعش بەرپرسیارێتیی خۆی لە هێرشەكەی شەوی رابردووی سەر شارۆچكەی مەنبج لە باكوری سوریا راگەیاند كە بەهۆیەوە حەوت شەرڤانی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) شه‌هیدبوون.  

سەرچاوەیەك لەناو هێزەكانی سوریای دیموكرات كە ئەمریكا پشتیوانیان دەكات بە ئاژانسی رۆیتەزی راگەیاندووە بەهۆی هێرشەكەی شەوی رابردوو بۆ سەر خاڵێكی پشكینین لە دەروازەی شارۆچكەی منبج حەوت حه‌وت شه‌ڕڤان شه‌هیدبوون.  

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 26ی ئازاری 2019 رێكخراوی رێكخراوی داعش لە بەیاننامەیەكدا دەڵێت" ئێوارەی دوێنێ سەربازانی خەلافەت دووجار هێرشیان كردوه‌تەسەر شەرڤانانی پارتی كرێكارانی كوردستان-ی بێ دین لە رۆژئاوای شاری منبج و روبەرویان بوینەوە حەوت كەسیان لێ كوژرا''.  

شەوی دووشه‌ممه‌ له‌سه‌ر سێشه‌ممه‌ 26/25ی ئازاری 2019، ژمارەیەک چەکدار، هێرشیان کردەسەر خاڵێكی پشكنینی هه‌سه‌ده‌له‌ شاری مەنبەج، بەڵام شەڕڤانان ڕوبوڕویان بونەوە وهێرشەکەیان تێکشکاند و بەهۆی هێرشەکەشەوە 7 شەڕڤانی‌ هێزەکانی‌ هەسەدە شه‌هید بوون.

هێرشه‌كه‌ی چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه‌ بۆسه‌ر شارۆچكه‌ی مه‌نبج له‌كاتێكدایه‌ كه‌ رۆژی شه‌ممه‌ 23ی‌ ئازاری‌ 2019 هەسەدە دوا پێگەی داعشی لە گوندی باغوز-ی خۆرهه‌ڵاتی سوریا كۆنترۆڵكردەوە و كۆتایی هاتنی ئه‌و رێكخراوه‌ی راگه‌یاند. 


PM:08:19:26/03/2019


ئه‌م بابه‌ته 1384 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو