روحانی داوایه‌ك لە عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌كات
عادل عەبدولمەهدی و حەسەن روحانی
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆك كۆماری ئێران داوای هاوكاریی له سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كرد بۆ دژایه‌تیكردنی دانپێدانانه‌كه‌ی واشنتن به به‌رزاییه‌كانی جۆلان له سوریا وه‌ك خاكی ئیسرائیل.
سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئێران له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 26ی ئازاری 2019 ئاشكرایكرد كه حه‌سه‌ن روحانی، سه‌رۆك كۆمار ئێران په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ئه‌نجامداوه و داوایكردوه له هاوكاریی ئیقلیمیدا بۆ دژایه‌تیكردنی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مریكا به‌شدار بێت.
داواكارییه‌كه‌ی روحانی بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی دانپێدانانی ئه‌مریكایه به به‌رزاییه‌كانی جۆلان له سوریا وه‌ك خاكی ئیسرائیل و ئه‌و بڕیاره‌ی به هه‌ڵه له‌قه‌ڵه‌مداوه و وتویه‌تی:"بڕیاره هه‌ڵه‌كه‌ی ئه‌مریكا وا ده‌كات هاوكاریی به‌هێز له‌نێوان وڵاتانی ناوچه‌كه له‌هه‌موو كات زیاتر پێویست بێت".
روحانی بڕیاره‌كه‌ی به مه‌ترسییه‌كی گه‌وره بۆسه‌ر ئاسایشی ناوچه‌كه له‌قه‌ڵه‌مداوه و دژایه‌تیكردنیشی به‌پێویست زانیووه تا ئاڵۆزیی نوێ له‌ناوچه‌كه‌دا دروست نه‌بێت.
رۆژی دووشه‌ممه 25ی ئازاری 2019، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا لە کۆنگریه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبەش لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، واژوی له‌سه‌ر بڕیاری ناساندانی به‌رزاییه‌كانی جۆلان وه‌ك خاكی ئیسرائیل كرد و به‌فه‌رمی بڕیاره‌كه‌ی راگه‌یاند.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا وتیشی: ئیسرائیل مافی ته‌واوی هه‌یه بۆ به‌رگریكردن له خاكی وڵاته‌كه‌ی.
هاوكات سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل دوپاتیكرده‌وه كه له هێرشه موشه‌كییه‌كانی سه‌ر خاكی وڵاته‌كه‌یان له‌لایه‌ن بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس، خۆشنابن و ئه‌وه‌ی پێیان بكرێت بۆ به‌رگریكردن له هاوڵاتیانی ئیسرائیل درێغی ناكه‌ن.
رۆژی پێنجشه‌ممه ئازاری 2019، دۆناڵد تره‌مپ له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر رایگه‌یاندبوو كه دوای تێپه‌ڕبونی 52 ساڵ، ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه ئه‌مریكا دان به سه‌روه‌ریی ته‌واوی خاكی ئیسرایئل له به‌رزاییه‌كانی جۆلان له سوریا بنێت.
دواتر مایك پنس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاشكرایكردبوو كه رۆژی دووشه‌ممه 25ی ئازاری 2019، تره‌مپ به فه‌رمی واژوو له‌سه‌ر بڕیاری دانپێدانان و ناساندنه‌كه ده‌كات.
PM:08:06:26/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 2416
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت