سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای جه‌زائیر داوای جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 102ی ده‌ستوور ده‌كات
سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای جه‌زائیر لەگەڵ سەرۆکی جەزائیر
وێستگه نیوز –
سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای جه‌زائیر داوایكرد ماده‌ی 102ی ده‌ستوور جێبه‌جێ بكرێت كه تایبه‌ت به راگه‌یاندنی چۆڵبوونی پۆستی سه‌رۆكی وڵات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 26ی ئازاری 2019 فه‌ریق ئه‌حمه‌د قاید ساڵح سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای جه‌زائیر و جێگری وه‌زیری به‌رگری له وته‌یه‌كدا له میانی سه‌ردانێكی كاركردن و پشكنین له ولایه‌تی ورقله هۆشداری دا له قۆستنه‌وه‌ی رێپێوانه‌كان له‌لایه‌ن لایه‌نه دوژمنه‌كانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه بۆ تێكدانی سه‌قامگیری وڵات.
فه‌ریق ئه‌حمه‌د قاید ساڵح وتی: "تاكه رێگاچاره بۆ ده‌رچوونی وڵات له قه‌یرانی ئێستای جێبه‌جێكردنی ده‌ستووره كه پارێزگاری له یه‌كپارچه‌یی خاكی وڵات ده‌كات".
ئاماژه‌شی به گرنگی چاره‌سه‌رێك بۆ ده‌رچوونی وڵات له قه‌یرانه‌كه‌ی كرد كه داوا ره‌واكانی گه‌لی جه‌زائیر بێنێته‌دی و رێز له حوكمه‌كانی ده‌ستوور و به‌رده‌وامبوونی سه‌روه‌ری ده‌وڵه‌ت بگرێت.
له وته‌كه‌یدا سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای جه‌زائیر رایگه‌یاند كه تاكه‌چاره‌سه‌ر كه بۆچوونه‌كان یه‌كبخان و هه‌موولایه‌نه‌كان قبوڵیان بێت جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 102ی ده‌ستووره.
به‌گوێره‌ی ماده‌ی 102ی ده‌ستووری جه‌زائیر، گه‌ر سه‌رۆك كۆمار نه‌یتوانی ئه‌ركه‌كانی جێبه‌جێ بكات به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كی درێژخایه‌ن و مه‌ترسیدار، ئه‌نجومه‌نی ده‌ستووری كۆده‌بێته‌وه و دوای سه‌لماندنی ئه‌و راستییه به كۆی ده‌نگ پێشنیاز بۆ په‌رله‌مان ده‌كات كه ئه‌و پۆسته چۆڵه، دواتر په‌رله‌مان كۆده‌بێته‌وه به زۆرینه‌ی دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامانی چۆڵبوونی پۆستی سه‌رۆك كۆمار ده‌سه‌لمێنێت و سه‌رۆكی په‌رله‌مان راده‌سپێرێت به‌وه‌كاله‌ت سه‌رۆكایه‌تی وڵات بگرێته‌ده‌ست بۆ ماوه‌یه‌ك كه له 45 رۆژ زیاتر نه‌بێت.
PM:07:28:26/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 1052
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت