ئه‌و بانده‌ی ئۆتۆمبێلی ژنێكیان رفاندبوو، ده‌ستگیركران
وێستگه نیوز -
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ده‌ستگیركردنی باندێكی دزیكردنی راگه‌یاند، كه له سێ كه‌س پێكهاتوون و ئۆتۆمبیلیان له خانمێك سه‌ندووه و فرۆشتوویانه.
له راگه‌یێندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی رایگه‌یاند كه هێزه‌كانیان توانییان رۆژی 2019/3/25 له‌شاری سلێمانی، به‌بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی ( 443 ) له یاسای سزادانی عیراقی، سێ كه‌س ده‌ستگیر بكه‌ن.
ئاسایشی سلێمانی ده‌ڵێت: "ئه‌و سێ كه‌سه شه‌وی 2019/3/17 هه‌ستاون به‌ڕاگرتنی ئۆتۆمبیلێك له‌جۆری هۆندای سۆناتا كه شۆفێره‌كه‌ی ژنێك بووه و ئۆتۆمبێله‌كه‌یان لێ سه‌ندووه و بردویانه، دواتر فرۆشتویانه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "دوای ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه و تۆماركردنی سكاڵا هێزه‌كانی ئاسایشی سلێمانی ده‌ستیان كرد به‌لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد و توانیان ده‌ستگیریان بكه‌ن".
وتیشی: "له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌دا تۆمه‌تباران دانیان به‌م تاوانه‌دانا و دانیان به‌وه‌شدانا كه‌پێشتر چه‌ندین دزی چه‌ك و پاره‌یان ئه‌نجامداوه و كاری یه‌كه‌مجاریان نه‌بووه به‌بڕیاری دادوه‌ر راگیراون و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وامه".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ناوی سێ تۆمه‌تباره‌كه به‌مشێوه‌یه خراوه‌ته‌ڕوو:
1- تۆمه‌تبار (پ. س. ڕ) له‌دایكبووی ساڵی 1998 ، پیشه‌ی (كاسب) .
2- تۆمه‌تبار (س. م. أ) له‌دایكبووی ساڵی 1994 ، پیشه‌ی (كاسب) .
3- تۆمه‌تبار ( ج.م. أ) له‌دایكبووی ساڵی 1998 ، پیشه‌ی (كاسب) .
PM:07:10:26/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 2408
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت