وه‌زاره‌تی دارایی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی یه‌ك پێش ده‌خات

‌دابەشکردنی مووچەی مانگی یەک پێش دەخرێت

وێستگه‌ نیوز ـ
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هەرێم رایگەیاند، سەرقاڵی دانانی خشتەیەکی نوێی مووچەن بە بێ پاشەکەوت و کاتی دابەشکردنەکەشی پێشدەخرێت.


سەرچاوەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم ئەمرۆ سێشەممە به‌ وێستگە نیوزی راگه‌یاند: بڕیارە بەپێی پلانێک کاتی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە مانگی داهاتوودا پێشبخرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد: دوو رۆژە وەزارەتەکە سەرقاڵی گۆڕانکارییە لە کاتی دابەشکردنی مووچەدا و بڕیار وایە چەند رۆژێک کاتەکە پێشبخرێت.

ئەو سەرچاوەیە سەبارەت بە دابەشکردنی دوو مووچە، وتی: "تا ئێستا وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێم و حکومەتی عیراق وەڵامی داواکارییەکانیانی نەداونەتەوە بۆ ئەوەی دوو مووچەکە دابەش بکەن و تا کاتی دابەشکردنی مووچەش چاوەڕوانی وەڵامیان دەبین".


روونیشیکردەوە: هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی یەک دەکرێت، بەڵام نازانرێت رۆژەکەی کەیە.

حکومەتی هەرێمی ماوەی ساڵێکە 5ی هەموو مانگێک دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکات و وەزارەتی پێشمەرگەش وەک یەکەم وەزارەت مووچە وەردەگرن.

رۆژی هەینی 8ی ئازاری 2019 حکومەتی هەرێمی کوردستان پاشەکەوتی مووچەی لە سیستمی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان هەڵگرت.

هــ. ر


PM:04:33:26/03/2019


ئه‌م بابه‌ته 22452 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو