ده‌میرتاش: ئه‌ردۆغان ئابوری توركیای داڕماند
سه‌ڵا‌حه‌دین ده‌میرتاش
وێستگه نیوز ـ
سه‌ڵا‌حه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پێشووی پارتی دیموكراتی گه‌لان هه‌ده‌په، رایگه‌یاند ده‌بێت رۆژی 31ی ئازار پارتی ده‌سه‌ڵاتدار سزا بده‌ن و ده‌شڵێت: "ئه‌ردۆغان ئابوری توركیای داڕماند".
ئەمرۆ سێشەممە 26ی ئازاری 2019، سه‌ڵا‌حه‌دین ده‌میرتاش، سیاسه‌تمه‌داری كورد و هاوسه‌رۆكی پێشووی پارتی دیموكراتی گه‌لان هه‌ده‌په له زیندان و له رێگه‌ی پارێزه‌ره‌كانیه‌وه وڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایه‌وه و رایگەیاند: له 31ی ئازار ده‌نگده‌رانی هه‌ده‌په كۆتایی به قه‌یومی سه‌پێندراو ده‌هێنن و ئاكپارتی و مه‌هه‌په سزاده‌ده‌ن.
ده‌میرتاش روونیكرده‌وه: له مێژوویی توركیادا هیچ كاتێك وه‌ك ئه‌مرۆ سیاسه‌ت، ره‌وشت، میدیا و ئازادی كه‌سی به‌رته‌سكنه‌كراوه‌ته‌وه، ئاك پارتی و مه‌هه‌په هه‌موو به‌هاكانی مرۆڤایه‌تیان خستوه‌ته ژێرپێ.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: ئه‌ردۆغان سه‌ركه‌وتوو نابێت لەبەر ئەوەی به "هه‌ره‌شه و درۆكرن" بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژردن له توركیا به‌رێوه‌ده‌بات، ئه‌وه‌ش بۆخه‌ڵكی توركیا رونبوه‌ته‌وه كه سیاسه‌ته‌کانی ئه‌رۆدغان ئابووری توركیای له‌ناوبردو و رۆژانه ئابووری وڵات لاوازتر ده‌بێت.
پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، لەگەڵ حه‌وت پارتی باکووری کوردستان هاوپەیمانی دروستکردووە لەژێر ناوی "بەرەی نەتەوە پەروەر و دیموکرات" ئەوەش بۆ هەڵبژاردنی 31ی ئازاری 2019، بۆ ئەوەی دەنگی کوردانی باکوور پەرت نەبێت و بۆ پارتەکانی تر نەڕوات.
کورد دەیەوێت لە رێگای هەڵبژردنەکەی 31ی ئازارەوە جارێکی تر سەرۆک شارەوانییەکانی باکووری کوردستان بەدەستبهێنێتەوە.
PM:04:04:26/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 1960
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت