وته‌بێژی یه‌كێتی زانیاری له باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ینێیان له‌گه‌ڵ پارتی ده‌خاته‌ڕوو
وێستگه نیوز ـ
وته‌بێژی فه‌رمی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند، سبه‌ینێ له‌گه‌ڵ شاندی پارتی له هاوینه‌هه‌واری دوكان كۆده‌بنه‌وه‌و پرسی پێكهێنانی حكومه‌ت تاووتوێ ده‌كه‌ن، ده‌شڵێت: "شتێك نییه به ناوی دواین كۆبوونه‌وه".
له‌تیف شێخ عومه‌ر، وته‌بێژی فه‌رمی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: سبه‌ینێ چوارشه‌ممه 27ی ئازاری 2019، شاندی دانووستانكاری پارتی و یه‌كێتی له هاوینه‌هه‌واری دوكان كۆده‌بنه‌وه و گفتوگۆ له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌ت ده‌كه‌ن.
له باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه دواكۆبوونه‌وه ده‌بێت؟ وته‌بێژه‌كه‌ی یه‌كێتی وتی: "له سیاسه‌ت و دانووستاندا شتێك نییه به‌ناوی دواین كۆبوونه‌وه، هه‌ندێ بۆچوونی جیاوازمان هه‌یه له‌سه‌ر دابه‌شكردنی پۆستەکان سبەی هەوڵ دەدەین بگەینە ئەنجام و رێککەوتن بکرێت".
دوێنێ مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی کۆبووەوە و پرسی بەشداریی یەکێتی و پشکەکانی لە پێکهێنانی حکومەتدا تاوتوێ کرد.
رۆژی دووشەممە 24ی ئازاری 2019، شاندی دانووستانكاری پارتی و یەکێتی لە هەولێر کۆبوونەوە، لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا ئاماژەیان بەوەکرد، لەچوارچێوەی هەوڵەکانیان بۆ گەیشتن بە رێککەوتن هەردوولا گفتوگۆی جدی و بەرهەمداریان کردووە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، 177 رۆژ بەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا تێپەڕیوە، بەڵام بەهۆی رێکنەکەوتنی لایەنەکان لەسەر پۆستەکان، تا ئێستا نەتوانراوە کابینەی نوێی حکومەت پێکبهێنرێت.
هــ. ر
PM:03:14:26/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 4396
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت