هاوپەیمانی پڕۆژەیەکی تایبەت بە دۆخی کەرکوک دەداتە لایەنە سیاسییەکان


وێستگەنیوز-

دەڤەری کەرکوکی هاوپەیمانیی نیشتمانی پڕۆژەیەک پێشکەش بە لایەنە سیاسیەکان دەکات و داوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دەکات.

کامیل جەلال کارگێڕی دەڤەری کەرکوکی هاوپەیمانیی نیشتمانی بە دیجیتاڵ میدیای هاوپەیمانی ڕاگەیاندوە "ئەو پڕۆژەیەی ئامادەمانکردووە دەیدەینە سەرجەم لایەنە سیاسیەکانی کەرکوک لە سەرجەم پێکهاتەکان".

کامیل جەلال ئاماژەی بەوەشداوە "لە پڕۆژەکەدا داوامانکردووە مرۆڤ بکرێتە سەنتەری کاری لایەنە سیاسیەکان لە کەرکوک بەبێگوێدانە نەتەوە و دین ڕەگەز".

کامیل جەلال وتیشی "بڕگەیەکی تری پڕۆژەکەمان ئەوەیە کە داوا دەکەین هێزە چەکدارەکان لە کەرکوک بچنە دەرەوە و ئەمنیەتی شارەکە بسپێردرێت بە پۆلیسی کەرکوک".

کارگێڕی دەڤەری کەرکوکی هاوپەیمانیی نیشتمانی ئەوەشی وتوە "داوا دەکەین پاراستنی سنوری کەرکوک بە هێزێک بسپێردرێت کە لەسەرجەم پێکهاتەکانی شارەکە پێکهاتبێت و هیچ لایەنێک پەراویز نەخرێت تێیدا".

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد "داوامانکردووە هەوڵی تەواو بدرێت و تواناکان یەکبخرێن بۆ پاراستنی کەلتوری فرەیی کەرکوکیەکان و شوێنە مێژوویەکانی شارەکە".

کارگێڕی دەڤەری کەرکوکی هاوپەیمانی ئەوەشی باس کردوە ئەوان "ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بەزوترین کات بە پێویست دەزانن".

هـ ـ ب


PM:01:42:26/03/2019


ئه‌م بابه‌ته 2492 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت