دەستگیرکردنی 27 تۆمەتبار لە سنووری سلێمانی راگەیەندرا


وێستگه‌ نیوز ـ

پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند، كه‌ له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا 27 تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركردووه‌ و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ش بۆ تۆمه‌تباره‌كان كراوه‌ته‌وه‌.

پۆلیسی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند: لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا هێزەكانی بنكەی پۆلیسی راپەڕین 27 تۆمەتبار دەستگیردەكەن.

پۆلیسی سلێمانی زانیاری زیاتری له‌ باره‌ی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كانه‌وه‌ ئاشكراكردووه‌و ده‌ڵێت: "دوای ئەوەی هێزەكانی بنكەی پۆلیسی راپەڕین زانیارییان پێگەیشت كە كەسێك لەگەڕەكی تاسڵوجەو لەناو ئۆتۆمبێلەكەیەوە تەقەدەكات، هێزەكانی بنكەی پۆلیسی راپەڕین بازگەیەكیان لەشوێنی مەبەست داناو توانییان تۆمەتبارەكە دەستگیربكەن".

ئه‌وه‌شی وتووه‌: "لەئێستادا تۆمەتبارەكە بەفەرمانی دادوەرو بەپێی ماددەی 21ی چەك راگیراوەو دەستیش گیراوە بەسەر چەكی بەكارهاتوودا".

ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: چوار تۆمەتباری دیکە دەستگیركراون بەپێی ماددەی 405-31 لە یاسای سزادانی عیراقی.

ئه‌وه‌ش باسكراوه‌، شانزە تۆمەتباری تر دەستگیركراون، كه‌ بەپێی ماددەی 548 لە یاسای زیادەڕەوی كە زیادەڕەوییان كردبووە سەر موڵك و ماڵی گشتی.

روونیشكراوه‌ته‌وه‌: شەش تۆمەتباری تر دەستگیركراون بەپێی چەند ماددە یەك لەیاسای سزادانی عیراقی، له‌ لایه‌ن پۆلیسی راپەڕینەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ سەرجەم تۆمەتباران كراوەتەوە.

هــ. ر


PM:12:45:26/03/2019


ئه‌م بابه‌ته 1568 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو